چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژی دووگیان
وێستگە ستایل-
به‌شێكی خانمان له‌كاتی دووگیانی‌دا كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌یش هه‌ڵوه‌رینی قژیان و ته‌نك بوونیه‌تی ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ئاساییه،به‌هۆی گۆرینی هۆرمۆنه‌كانه‌وه رووده‌دات.
به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته له‌نێو ئافره‌تانی دووگیاندا نابێته هۆی ناشرینبوونی قژه‌كه، چونكه دواتر ئاسای ده‌بێته‌وه، ره‌نگه به‌شێك له خانمان له‌كۆتای ماوه‌ی دووگیانیاندا تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ببن به‌هۆی هۆرمۆنی "برۆجیستیرون"كه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیاد ده‌كات، به‌ڵام پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت نه‌وه‌ك بارێكی نه‌خوازراو له پشت هه‌ڵوه‌رینی قژته‌وه بێت.
بۆ رێگریكردن له بوونی ئه‌م حاڵه‌ته و كه‌مكردنه‌وه‌ی پێویسته ئه‌م رێگایانه بگریته به‌ر:
1-داهێنانی قژه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه، یان به‌شانه‌ی دان گه‌وره دایبهێنه.
2-به‌كارهێنانی شامپۆ و موكه‌یه‌فی تایبه‌ت به قژ هه‌ڵوه‌رین.
3-كه‌م كه‌م قژه‌كه‌ت به‌توندی ببه‌سته، به‌تایبه‌تی شێوه كلكی ئه‌سپی و ته‌ماته‌ی، چونكه قژه‌كه‌ت هه‌ڵده‌وه‌رێنیت به‌شلی بیبه‌سته یان به‌ریبده‌ره‌وه.
4-به‌كارنه‌هێنانی بۆیه و ئه‌و پێكهاته كیمییانه‌ی ده‌بێته هۆی قژ هه‌ڵوه‌رین.
5-خواردنی برێكی زۆری میوه و سه‌وزه، چونكه برێكی زۆر پێكهاته‌ی فلافونویدی تێدایه و قژ به‌هێز ده‌كات.
6-به‌كارهێنانی زه‌یتی سروشتی، وه‌ك زه‌یتی گوێزی هیندی یان گه‌رچه‌ك.
7-له‌دوای شتنی قژه‌كه‌ت به‌شامپۆ ئاوی شله‌تێن به‌كاربهێنه زۆر گه‌رم نه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵبده دوور له ئامێری كاره‌بای به‌هه‌وای سروشتی پاكی بكه‌یته‌وه.
AM:11:02:24/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2137
جار خوێنراوه‌ته‌وه