‌بەوێنە...جیهان بە جلی سەربازی و چەكەوە دەركەوت

وێستگە ستایل-


جیهان ئەو خانمە كوردەی  ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام چەند وێنەیەكی خۆی بە چەكەوە بڵاوكردەوە .


ئەم خانمە لەسەر وێنەكانی نوسينی جیاوازی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت "ترسنۆكەكان هەزارجار دەمرن بەڵام ئازاكان تامی مردن ناكەن تەنها یەك جار نەبێت لە ژیانیاندا "



 لە ماوەی ڕابردودا جیهان  بەهۆی جیابوونەوەی لە دەزگیرانەكەی بووە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وئەم بابەتە دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ، ئەم خانمە لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ڕیكلام بۆ كەرەستەكانی جوانكاری و ڕێنمایی چۆنيەتی ماكیاجكردن پێشكەش بەو خانمانە دەكات كە ئارەزووی ئەو بابەتانە دەكەن .


جیهان كوردی خانەقینە و زۆرجار لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ فۆڵۆوەرەكانی بووە بە كێشە و لە ئێستادا لە هەولێر دەژی .


AM:09:46:23/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 23617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌