ڕۆژانە وەرزشكردن بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە توشبوون بەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت
وێستگە ستایل-
توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە ڕۆژانە وەرزشكردن بۆ ماوەی 30 خولەك و پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەكدا مرۆڤ لە مردنی پێش وەخت دەپارێزێت ، تەنانەت ئەگەر كەسەكە لە ماڵەوە یان هەر شوێنێك ڕاهێنانی وەرزشی بكات كە ئارەزووی دەكات .
ئەم توێژینەوەیە لەسەر 130 هەزار كەس ئەنجامدرا كە لە 17 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان كردبوو تيايدا ئەوە هاتوە كە چالاكیە جەستەییەكان تەمەنی مرۆڤ درێژ دەكات و كاركردنەكانی ماڵەوە و گرنگی دان بە باخ و پاكوخاوێنی ماڵیش لە لیستی ڕاهێنانە وەرزشیەكانە .
سكۆت لیر شارەزای بواری نەخۆشیەكانی دڵە لە نەخۆشخانەی سانت بۆل لە كەنەدا دەڵێت " هەتا جوڵە و چالاكی جەستەی مرۆڤ زیاتر بكات ئەوە ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ و مردنی پێش وەخت زیاد دەكات "
نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن دوو هۆكاری مردنی پێش وەختن و ساڵانە هۆكارن بۆ مردنی 9.48 ملیۆن كەس لە جیهاندا ، ئەم پزیشكەی نەخۆشی دڵ دەڵێت "تەنها وەرزشكدن یان ڕۆشتن بەپێ بۆ ماوەی 30 خولەك سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی جەستە "
لیر دەڵێت " ئەو كەسانەی هەژارن ڕەنگە نەتوانن بەردەوام دەرمانی چارەسەری نەخۆشی دڵ بكڕن یان بەردەوام پشكنین بۆ دۆخی تەندروستی خۆیان بكەن ، بەڵام ڕۆشتن بە پێ بۆ ماوەی چەند خولەكێك دەكرێت لەجیاتی وەرگرتن و خواردنی دەرمان بەكاربهێنرێت .
كۆمەڵەی تەندروستی جیهانی ئەوەی ئاشكرا كرد ئەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 64 كەسدایە پێویستە لە هەفتەیەكدا 150 خولەك ڕاهێنانی وەرزشی بكەن و ڕاهێنانی تایبەت بە بەهێزكردنی ماسولكەكان ئەنجام بدەن دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا .
AM:09:24:23/09/2017
ئهم بابهته 2762
جار خوێنراوهتهوه