چەند ڕێنماییەك بۆ ئەو كەسانەی حەب دەخۆن بۆ چارەسەر
وێستگە ستایل-
كۆمەڵەی گشتی خواردن و دەرمان لە سعودیە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە هۆشداری دەدات لە مەترسیەكانی شكاندنی خواردنی دەرمانی لەتكراو بێ پرسكردن بە دەرمانخانە و لە ڕونكردنەوەكەدا ئەوە هاتوە.
1- پێویستە لەسەر دەرمانەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراببێت دەكرێت بە لەتكراویش بخورێت بێ ئەوەی زیان بە تەندروستی بگەیەنێت ئەگەرنا ناكرێت دەرمان لەتبكرێت و هەر پارچەیەی لە كاتێكی جیاوازدا بخورێت .
2- شێوازی شكاندنەكە :ئەگەر پزیشك داوای ئەوەی لێكردیت تەنها لەتێك لە حەبەكە بخۆیت ئەوە تەنها یەك دەنك بكە بە دوو پارچەوە و هەموو حەبەكان لەت مەكە بۆ ئەوەی ئاكتڤی دەرمانەكە لاواز نەبێت .
پێویستە ئەم ڕێنماییانە بزانیت :
- كەپسول ناشكێت : لەناو كەپسولدا دەرمان هەیە بەشێوەی تۆز و ناكرێت ئەمە لەت بكرێت .
- ئەو جۆرە حەبانەی هەڵدەچن و لە ئاودا دەتوێنرێنەوە پێش خواردنی .
- ئەو دەرماننەی بە بەرگێكی تایبەت داپۆشراوە : چونكە مەبەست لە داپۆشینی دەرمانەكە بە بەرگێكی تایبەت مەبەستی دیاریكراوی خۆی هەیە و ناكرێت ئەم جۆرە دەرمانە بشكێنرێن .
PM:02:47:21/09/2017
ئهم بابهته 5286
جار خوێنراوهتهوه