‌بەوێنە...ئەو ڕەفتارانەی دەبێت فێری منداڵەكەتی بكەیت

وێستگە ستایل-


ئەو كاتەی دەبیت بە دایك یان باوك ئەوە جیاوازتر دەبێت بیر بكەیتەوە ، هەموان ئارەزووی ئەوە دەكەن ڕەوشتی بەرز و ڕاستگۆی بەهێزی لە منداڵەكەیاندا هەبێت ، تەنها كلیلی ئەم بابەتەش لە دەستی دایك و باوك خۆياندایە بۆ ئەوەی منداڵ بەوشێوەیە ڕابهێنن كە پێویستە .

1- منداڵەكەت فێربكە ڕێزی هەموان بگرێت ، بۆنمونە پێی بڵێ بەد ڕەفتار نەبێت بەرامبەر هیچ كەسێك نەك تەنها بەرامبەر كوڕ یان كچ.

 

2- مەیترسێنە ئەوكاتەی هەڵەیەك دەكات :بۆنمونە ئەوكاتەی وێنەیەك دەكێشێت بۆی ڕاست بكەرەوە و یارمەتی بدە نەك بینرسێنیت ، "ئەوكاتەی وێنەیەك دەكێشێت پێی مەڵێ تەنها بۆیەكانی بەفیڕۆداوە ، فێری بكە كە دەتوانێت بە تیكەڵاوكردنێكی باشتری ڕەنگەكان وێنەیەكی باشتر دروست بكات "

 

3- هەموكات فێركردن گرنگتربێت لات لە هێنانی نمرە :ئەگەر منداڵەكەت نمرەیەكی كەمی هێنا ئەوە مەیشكێنە لەبەر ئەوەی نمرەی تەواوی نەهێناوە پێی بڵێ ئەو نمرەیەی ئەو بەدەستی هێناوە زۆر باشە و دەتوانێت باشتر ببێت.


 

4- منداڵەكەت فێر بكە تۆ دڵسۆزترین كەسی ئەویت نەك دوژمن بەمەش منداڵەكەت كێشەكانی خۆی لای تۆ باس دەكات و لێت ناترسێت و پەنا ناباتە بەر كەسێكی دیكە بۆ ئەوەی كێشەكانی خۆی بۆ باس بكات .

 

5- منداڵەكەت فێربكە ژینگەی خۆش بوێت : ڕێز لە سەوزایی و سروشت بگرێت و هاوڕێكانی فێری ئەوە بكات ڕێزی ژینگە بگرن .
 
 


PM:02:23:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 12720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل