كاریگەری خەمۆكی لەسەر نوستن
وێستگە ستایل-
ئەو كەسانەی كێشەی خەمۆكیان هەیە زۆر كات كێشەی نوستنیان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ چەندین كێشەی تەندروستی دیكە ، ئەو كاتەش كە مرۆڤ خەمۆك دەبێت ئەم كێشانەی بۆ دروست دەبێت لە جۆر و كاتی نوستنیدا .
1- تێكچوونی جۆری نوستن :خەمۆكی و دڵەڕاوكێ یەكێكە لە هۆكارەكانی تێكچوونی نوستن ئەم حاڵەتە دەرونیە سێ ئاستی جیاوازی هەیە ، مرۆڤ بە هیچ شێوەیەك خەوی لێ ناكەوێت لە قۆناغی یەكەمدا و لە قۆناغی دووەمدا مرۆڤ ناتوانێت بچێتە خەوی قوڵەوە بەڵام دەخەوێت و لە قۆناغی سێهەمدا مرۆڤ دەخەوێت بەڵام ئەو كاتەی لە خەو خەبەری دەبێتەوە ماندوێتی جەستەی دەرناچێت .
2- كاتێك خەمۆك دەبیت و دەخەویت ئەوە دوای هەستانەوە لەخەو هەست بە ئاسوودەی جەستە ناكەیت و هێشتا دەتەوێت بخەویت .
3- توانای خەوتن زۆر كەم دەبێتەوە لەسەر ئارامكردنەوەی جەستە :خەمۆكی وادەكات جەستە و مێشك بە ئاسانی هێور نەبێتەوە و چالاك نەبێتەوە بۆ ڕۆژێكی نوێ چونكە مرۆڤ لەم حاڵەتەدا ناتوانێت وەك پێویست بخەوێت .
PM:01:52:21/09/2017
ئهم بابهته 4008
جار خوێنراوهتهوه