‌هۆكارەكانی زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی كتوپڕ

وێستگە ستایل-


زۆرێك لەمرۆڤەكان بەشێوەیەكی كتوپڕ كێشیان زیاد دەكات و ئەوەش دەگەرێنرێتەوە بۆ هۆكاری دەرەكی و لەو بڕوایەدان كەبەهۆی نەخۆشی یاخود كەمی جووڵەوە كێشیان زیادكردووە، بەڵام ئەو بۆچوونە راست نیە.

پێگەی هێڵس پۆست بڵاویكردەوە كەچەند هۆكارێك لەپشتی زیادبوونی كێشی مرۆڤە بەشێوەیەكی كتوپڕ، ئەوانیش:

1. كەموكوڕی لەغودەی دەرەقی: بەهۆكارێكی سەرەكی زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی كتوپڕ دادەنرێت و ئەو هۆرمۆناتانەی غودەی دەرەقی دەریدەدات رۆڵێَكی گەورەی هەیە لەگەیشتنی خۆراك بەجەستە و سووتاندنی چەوری.
2. زیادەڕەوی لەخواردن: بەكارهێنانی خۆراكی زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی كالۆری و ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.
3. ووشكبوونەوە: بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە خواردنەوەی دوو كوپ ئاو پێش نان خواردن دەبێتە هۆی لەدەستدانی كێش.
4. هیلاكبوون: هیلاكبوونی بەردەوام دەبێتە هۆی هاندانی جەستە بۆ دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل و كەمبوونەوەی رێژەی شەكر و هاندانی خواردنی شیرینی زیاتر و زیادبوونی كێش.
5. خوێ: پەیوەندی هەیە لەنێوان خوێ و زیادبوونی كێش و خوێ دەبێتە هۆی قەتیسبوونی ئاو لەجەستەدا.
6. حەپی دژە دووگیان بوون: ئەم دەرمانە پەیوەندی هەیە بەزیادبوونی ئارەزووی خواردن و زیادبوونی كێش.
7. خواردنی برێكی كەمی پرۆتین: پرۆتین پارێزگاری لەكوتلەی ماسولكەكانی لەش دەكات و خواردنی بڕێكی كەمی پرۆتین دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.
8. خەمۆكی: لەهەندێك حاڵەتدا خەمۆكی دەبێتە هۆی زیادەڕەویكردن لەخواردن و زیادبوونی كێش بەشێوەیەكی كتوپڕ.
9. پابەند نەبوون بەسیستمی خۆراكی لەدوای وەرزشكردن: خواردنی ژەمە خۆراكی دەوڵەمەند بەكالۆری لەدوای وەرزشكردن راستەوخۆ دەبێتە هۆی لەدەستدانی سوودەكانی وەزرش.
10. دەرمان: بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی وەك چارەسەری فشاری خوێن و ئەنتی بایوتیك و چارەسەری بەپیتی پیاوان هۆكاری زیادبوونی كێشی كتوپڕە.
11. زیادەڕەوی لەوەرزشكردن: دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری و دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كەلێپرسراوە لەپاراستنی چەوری لەناو جەستە.
12. نەخەوتن بەشێوەیەكی باش: خەوتنی باش یارمەتیدەرە بۆئەوەی جەستە خۆی لەماددە ژەهراوییەكان رزگاربكات و پارێزگاری لەهاوسەنگی بكات.
13. دانیشتن بۆماوەیەكی زۆر: ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی چەند كیلۆیەك لەكێشی مرۆڤ بۆیە رێنوێنی دەدرێت رۆژانە بڕی ئاوی پێویست بخورێتەوە.
16. پشتگوێخستنی كێش: رێنوێنی دەدرێت رێژەی كێش پشتگوێ نەخرێت و هەفتانە چەندجارێك مرۆڤ خۆی بكێشێت بۆ چاودێریكردنی كێش و هەر گۆڕانكارییەك كەلەجەستەدا دروست دەبێت.

ئا/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
سەرچاوە/ العربیە


AM:11:13:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 6529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل