‌چەند نیشانەیەكی پێش وەختی توشبوون بەشێرپەنجە %90 ی خەڵك پشتگوێی دەخات

وێستگە ستایل-


جەستەی مرۆڤ زۆر كات ئاماژەی تایبەت دەنێرێت بۆ ئەوەی ئاشكرای بكات بابەتێكی هەڵە هەیە لەناو جەستەدا ڕودادات و پێویستە ئاگاداربیت .

حەوت نیشانە هەیە كە ئاماژەن بۆ توشبوون بە شێرپەنجە و پێویستە لەكاتی هەستكردن پێیان زوو سەردانی پزیشك بكەیت بۆ ئەوەی پشكنینی پێویستت بۆ ئەنجامبدات .

- ئەو نیشانانەی لەسەر پێست دەردەكەوێت :

1- دەركەوتنی گرێ و هەڵئاوساوی لەسەر مەمك یان لەژێر باڵەكان ، هەندێك جار ئەم حاڵەتە  ئاماژەیە بۆ وەرمی شێرپەنجەی .
2- سووربوونەوە و خووری پێست بەمەرجێك ئەم حاڵەتە هیچ پەیوەندی بە خواردنی جۆرێك خۆراك یان جۆرێك نەخۆشی تایبەتەوە نەبێت.
3- تەڕبوونی بەشی ناوەڕاستی وەرەم و ئەو هەڵئاوساوییەی لەسەر جەستە دەركەوتوە ئاماژەیەكی مەترسیدارە .
4- گۆرانی قەبارە و شێوەی خاڵی سەر جەستە ئاماژەیەكی باش نیە و پێویستە ئاگاداربیت .

-  چالاكیەكانی ڕیخۆڵە گۆرانكاری بەسەردا دێت :
1- هەبوونی خوێن بە پاشەڕۆوە 
2- هەبوونی لینجاو بە پیساییەوە ئاماژەیە بۆ نێكچوونی كاری ڕیخۆڵەكان و ناتەندروستی.

- دەركەوتنی چەند نیشانەیەك لەڕێی میزەوە :
1- هەبوونی خوێن بە میزەوە 
2- ئازارێكی زۆری گورچیلەكان لەكاتی میزكردندا بەمەرجێك كەسی نەخۆشی هیچ نەخۆشییەكی گورچیلەكانی نەبێت .

بەشێوەیەكی گشتی ئەم نیشانانە لەسەر جەستە دەردەكەوێت :

1- هەستكردن بە لاوازی بەشێوەیەكی بەردەوام 
2- كەمخوێنی
3- قورسبوونی هەناسەدان لەكاتی نانخواردندا و هەناسە توندی 
4- كۆكەی بەردەوام و هەبوونی خوێن لەكاتی كۆكەدا و زۆركات مرۆڤ توانای قسەكردنیش لەدەست دەدات 


AM:11:06:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 5985 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌