‌شیردانی سروشتی خانمان لە توشبوون بەم نەخۆشییە دەپارێزێت

وێستگە ستایل-


كەس نیە لە ئێمە سوودەكانی شیری دایكی بۆ كۆرپە نەبیستبێت و ئەمە باشترین جۆری خۆراكە بۆ كۆرپە لەسەرەتای تەمەنیەوە.

شیری دايك نەك تەنها بۆ كۆرپە بەسوودە بەڵكو ئەو كاتەی دایك شير بە منداڵەكەی دەدات ئەوە ڕێگەیەكە بۆ لەدەستدانی كێشی زیاددە كە لە ماوەی دوگیانیدا زیادی كردووە و جگە لەوەش یارمەتی منداڵدان دەدات بۆ ئەوەی بچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆیی.

توێژینەوەیەكی ئوستورالی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە ئەو خانمانەی شیر بە كۆرپەكانیان دەدەن ئەوە ئەگەری توشبونیان بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان بەڕێژەی %11 كەمدەبێتەوە لەچاو ئەو خانمانەی شیری خۆیان بە كۆرپەكانیان نادەن .

شێرپەنجەی ملی منداڵدان زیاتر توشی ئەو خانمانە دەبێت كە تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 40 ساڵیدایە و پێی دەوترێت "بكوژی بێدەنگ " چونكە لە قۆناغە درەنگەكانی ئەم نەخۆشیەدا نیشانەكانی دەردەكەوێت .

شیردانی سروشتی تەنها ڕێگری ناكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان بەڵكو منداڵدان لە چەندین نەخۆشی مەترسیداری دیكە دەوپارێزێت ، توێژینەوەیەكی ئەمەریكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە ئەو خانمانەی شیری خۆیان بە كۆرپەكەیان دەدەن كەمتر توشی نەخۆشیەكانی دیواری ناوەوەی منداڵدان دەبن 
 


AM:10:37:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 1209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌