‌زمان قوتدان چیـە و چۆن چارەسەر دەکرێت ؟

وێستگە ستایل-


زمان قوتدان حاڵەتێكی كتوپڕە بەسەر ئەو كەسانەدا دێت كە یاری دەكەن ، و لە ماوەی ڕابردودا چەندین حاڵەتی مردنی كتوپڕ هەبووە بەهۆی قوتدانەوەی زمانەوە .


ئەم حاڵەتە زیاتر لەناو ئەو كەسانەدا ڕودەدات كە یاری تۆپی پێ دەكەن و دوای بەركەوتنی زەبرێكی توند بەرسەری یاریزانەكە یان دوای ماندوبونێكی زۆر ، زەبرە توندەكە كار لە مێشكی یاركەرەكە دەكات و ماسولكەكانی لەشی گرژ دەكاتەوە و دواتر زمان بەری بۆری هەوا دەگرێت و ڕێگە دەگرێت لەوەی هەوا بۆ سییەكانی بڕوات .

لەم دۆخەدا زمانی بچكۆلە و زمان و جوڵەی دەمی كەسەكە بەیەك ئاڕاستە دەجوڵێن كە هەناسەدان قورس بێت و ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت ئەوە كەسەكە دەمرێت .

هەوڵدان بۆ دەرهێنانی زمان لەڕێی پەنجەكانەوە كارێكی نادروستە و هیچ سودیشی نابێت و ڕێگەی ڕاست و دروست بۆ چارەسەری حاڵەتەكە بەرزكردنەوەی چەناگەی كەسەكە و ئاڕاستەكردنی سەری بەرەو دواوە دەبێت و بەمەش زمان لەسەر ڕێڕەوی هەوا لادەچێت و هەوا دەگاتەوە سییەكان و پێویستە دوای چارەسەر كەسەكە بخرێتە سەرلا بۆ ئەوەی جارێكی دیكە زمانی هەڵنەگەڕێتەوە .

تەنها دوای 7 بۆ 10 چركە ئەگەر چارەسەری خێرا بۆ ئەو كەسە نەكرێت كە توشی ئەم حاڵەتە بووە ئەوە مەترسی مردن لەسەری زیاد دەكات و بێهۆش دەبێت 
 


AM:09:58:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 45118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌