‌بەوێنە...ناڵە و هەڵكەوت زاهیر بەیەكەوە دەركەوتن

وێستگە ستایل-


ناڵە سوپەر و هەڵكەوت زاهیر وێنەیەكی تایبەتیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە و پرسیاری ئەوە دەكرێت ئاخۆ ناڵە ویستی ئەوەی هەیە ببێتە گۆرانی بێژ.

هەڵكەوت زاهیر یەكێكە لە ئاوازدانەرەكانی هونەری كوردی و كاری هونەری بۆ چەندین هونەرمەندی كورد و بیانی كردووە و ماوەیەك ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت  بوو بۆ كاری هونەری .

ناڵە یەكێكە لە خانمە پێشكەشكارەكان و تەمەنی 26 ساڵە و مامۆستای كۆلێژی پەروەردەیە لە زانكۆی سەڵاحەدین ، ئەم خانمە یەكەم وێستگەی كاركردنی وەك بێژەری  هەواڵی وەرزشی لە كەناڵی گەلی كوردستان كاری كردووە و  ماوەیەك پێشكەشكاری پرۆگرامە هونەريەكانی كەناڵی كۆڕەك بوو و لە ئێستادا لە هیچ دەزگایەكی میدیایی كارناكات  .


ناڵە لە دیمانەیكی تایبەتدا دەڵێت " هاوسەرەكەم هاوكارمە بۆ دیاریكردنی كراسەكانم و چۆنیەتی قژ داهێنانم و ئەوەشی ئاشكراكردووە كە ماوەی 7 ساڵ پەیوەندی هەبووە لەگەڵ هاوسەرەكەی وەك هاوڕێ و دواتر هاوسەرگیریان كردووە و لە ژیانی تایبەتی خۆی و ڕازییە و بەرهەمی خۆشەویستیەكەیان منداڵێكە بەناوی "زاگۆن 


AM:09:33:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 34836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌