بڵاوبوونەوەی ڤیديۆی پەرستارێك لەگەڵ كۆرپەیەك بۆتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان
وێستگە ستایل-
بڵاوبونەوەی وێنە و ڤیدیۆی چەند كارمەندێكی یەكێك لە نەخۆشخانەكان لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمەریكا لەگەڵ چەند منداڵێكی تازە لەدایكبوو بوە هۆی ئەوەی چەند پەرستارێك لەسەر كارەكەیان لاببرێن .
یەكێك لە كارمەندەكانی ئەو نەخۆشخانەیە پەنجەی دەستی منداڵێكی تازە لەدایك بووی گرتوە و دەڵێت " هەستی من ئەبێت چی بێت لەگەڵ ئەم جنۆكە بچووكەم ؟.
لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ئەم ئافرەتە پەرستارە بەزۆر دەیەوێت وا لەو منداڵە بچوكە بكات سەما بكات و پەنجەكانی كۆرپەكەی گرتوە و كەسێكی دیكە وێنەی دەگرێت و ئەویش پێدەكەنێت .
ئەم ڤیدیۆیە لە لە نەخۆشخانەی " تاڤال گاكسۆنفیل " وێنە گیراوە و زیاتر لە 200 هەزار جار شەیركراوە و زۆرینەی ئەو كەسانەی ئەم ڤیدیۆیەیان بینیوە كۆمێنتی ئەوەیان لەسەر یاوە كە پێویستە ئەو كەسانەی ئەم كارەیان كردوە سزابدرێن .
بەڕێوبەری نەخۆشخانەكە داوای لێبوردنی لە كەسوكاری منداڵەكان كردوە و بە كارێكی نەشیاو وەسفیكردوە و لەسەر ئەم بابەتە ژمارەیەك لە كارمەندەكانی ئەو نەخۆشخانەیە لەسەركارەكانیان لابراون بەڵام نازانرێت بە تەواوەتی ئەو ژمارەیە چەندە .
جینی كیسی بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەكەی دەڵێت " ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە نەشیاون و لێخۆشبونی هەروا ئاسان نیە و لەڕێی دادگاوە سزای ئەو كارمەندانە دەدەن كە ئەم كارەیان كردووە "
AM:09:03:21/09/2017
ئهم بابهته 25761
جار خوێنراوهتهوه