‌نیشانەكانی تووشبوون بەنەخۆشی دەروونی

وێستگە ستایل-


هەرچەندە هیچ پێوەرێك نیە كەپشتی پێ ببەسترێت بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی نەخۆشی و گرفتی دەروونیان هەیە، ئەو جۆرە كەسانە لەهەر ساتێكدا پێشبینی ئەوەیان لێدەكرێت تاوان و توندوتیژی ئەنجام بدەن.

بەڵام چەند نیشانەیەك هەیە كە بەڵگەیە لەسەر تووشبوون بە نەخۆشی و گرفتی دەروونی و پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت، ئەوانیش:

* هەستكردن بەبۆچوونی نامۆ و ناتەندروست و هەستكردن بەبێزاری لەكەسانی نزیك و چواردەور.
* ترسی هەمیشەیی و ترس لەوەی رووبەڕووی دەستدرێژی بیتەوە لەهەر كات و ساتێكدا.
* گۆڕانكاریی لەهەڵوێست و رەفتار و بیركردنەوە جیاواز لە رابردوو.
* گۆڕانكاریی لەكەسێكی چالاك و دەم بەخەندە و كۆمەڵایەتی بۆ كەسێكی دوورە پەرێز و كەمتر قسە بكات و تەماشا و سەرنج بدات.
* بوونی پرسیاری نامۆ و پرسیاركردن و  هاوشێوەی لێكۆڵینەوە.
* زۆر دووركەوتنەوە لەماڵ یاخود مانەوە لەژێر تیشكی خۆر بۆ ماوەیەك بەبێ ئامانجێكی روون و سەرفكردنی پارە بەبێ هۆ.
* هەڕەشەی زمانەوانی و جەستەیی و مەعنەویی و هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە و بەكارهێنانی زاراوەی مەترسیدار.
* یاریكردنی باری دەروونی و زۆر قسەكردنی نائاسایی یاخود كەم قسەكردن و بەرزكردنەوەی دەنگ بەسەر كەسانی بەرامبەردا.
* تێكچوونی زانینی كات و شوێن یاخود نەناسینەوەی كەسانی نزیك.
* هەستكردن بەوەی پێویستت بەكاركردن یاخود سەردانی پزیشك نیە.
* پشتگوێ خستنی رووكاری دەرەكی و جلو بەرگ و خۆنەشووشتن بۆ ماوەیەكی زۆر و گرنگی نەدان بەپاكوخاوێنی كەئەوانە بەڵگەن لەسەر ترس و نیگەرانی و تێكچوون و شڵەژان.

ئا/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
سەرچاوە/ العربیە
 


PM:06:14:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 6777 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌