‌دوای ئابڕوچونەكەی هونەرمەندێكی ناودار دادگای دەكرێت

وێستگە ستایل-


دادگای توركيا  بە شێوەیەكی فەرمی سكاڵای یاسایی لەسەر هونەرمەندی توركی "مراد باش ئۆغلۆ " كە لەڕێی دراماكان بە "سینان ناسراوە " پەسەندكرد  ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەم هونەرمەندە توركە ماچی برازاكەی كردوە لەسەر یەختێك و بەشێوەیەكی نەشیاو وێنەكانیا بڵاوبۆتەوە .

ڕۆژنامەی ملییت ی توركی ئەوەی ئاشكرا كردوە كە دادگای جینائی  بۆ جاری چوارەم لە شاری بۆدروم ئەو سكاڵا یاساییەی قبوڵ كرد كە لە دژی ئەم هونەرمەندە توركە بەرزكراوەتەوە  و 28 ی كانونی یەكەم دەبێتە یەكەم ڕۆژی دادگای كردنی سینان .

بە بڕیاری دادگا هەریەك لە موراد و برازەكەی خراونەتە ژێر چاودێری ئاسایشەوە و بە هیچ شێوەیەك بۆیان نیە توركیا جێبهێڵن و دوور بكەونەوە ئەمەش دوای ئەوە دێت هەواڵی هەوڵی ڕاكردنی ئەم دوانە بڵاوبۆتەوە .

ئەم هونەرمەندە توركە ئەوەی ڕەت كردۆتەوە كە ئەو ئافرەتەی لەگەڵیدا وێنەكانی بڵاوبۆتەوە برازای بێت بەڵكو ئافرەتێكی نەناسراو بووە و لە بۆدروم بینویەتی و چەند كاتژمێرێكی لەگەڵ بەسەر بردوە بەڵام لە لایەن خێزانەكەیەوە ئەمە پشت ڕاست كراوەتەوە كە ئەو خانمە برازایەتی بەهۆی ئەم ڕوداوەوە هاندی بیرمك هاوسەری موراد لە یەكجیابونەتەوە .
 


PM:05:37:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 4961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل