ئارينا...به‌تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕوانم
وێستگە ستایل-
كچه پێشكه‌شكارو بێژه‌ری كوردستان 24 ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، ڕایگه‌یان كه ئه‌و به‌تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕوانه تا رۆژی 25 ئه‌یلول ده‌نگ به "به‌لێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بدات.
ئارینا حه‌مید له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت"بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ۲٥ی مانگم ، بەڵام لە هەر ئەگەرێک ریفراندۆم دوابخرێت، دڵگران نابم، چونکە دڵنیام سەرۆک باشترین بڕیار ئەدات کە بە سوودی هەموو تاکێکی کورد بێت".
ئه‌م قسانه‌ی ئارینا حه‌مید له‌كاتێكدایه كه بارزانی رۆژانه سوربونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هاوكاتیش جار جار باسی به‌دیلێكی به‌هێزتر له‌ڕیفراندۆم ده‌كات بۆ دواخستنی.
ئارینا حه‌مید هاوسه‌ره‌كه‌شی به‌ناوی كۆمار، ئه‌ویش پێشكه‌شكارو بێژه‌ری هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24ه.
ئارینا حه‌مید مه‌جید، له ساڵی 1988 له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، نزیكه‌ی 11 ساڵه له باشووری كوردستان نیشته‌جێیه و حه‌وت ساڵیشه هاوسه‌رگیری كردووه.
PM:04:50:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7360
جار خوێنراوه‌ته‌وه