‌مانای بینینی ئیكسسوار لە خەودا

وێستگە ستایل-


هەندێكجار خەونەكان ئاماژەن بۆ چەندین مانای جیاواز ، ئەمە لێكدانەوە و مانای بینینی ئێكسسواری خانمانە لە خەودا .

1- بینینی ئیكسسوار لە خەودا بە مانای بەختەوەری و خۆشحاڵی مرۆڤ دێت بۆ ژیانی ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە .
2- ئەو خانمەی دووگیان بێت و لە خەویدا ئێكسوار ببینێت ئەوە مانای وایە منداڵی كوڕی دەبێت .
3- ئەو خانمەی هاوسەرگیری كردبێت و خەون بە ئێكسوارەوە ببینێت ئەوە مانای وایە دووگیان دەبێت .
4- فرۆشتنەوەی زێڕ و زیو ئێكسوار لە خەودا بە مانای ئەوە دێت ژیانێكی ناخۆش و كۆمەڵێك كێشە بۆ ئەو كەسە دێتە پێشەوە كە خەونەكەی بینیوە .
5- لەملكردنی پارچەیەك ئیكسوار كە لە مرواری دروستكرابێت مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو كەسە ئەرك و بەرپرسیارێتی زۆر دەكەوێتە سەر شانی .
6- ئەو كەسەی لە خەویدا كاتژمێرو مستیلەی ئاڵتونی لە دەست بكات ئەوە مانای وایە لە ماوەیەكی كەمدا ئەو هەواڵەی پێ دەگات كە چاوەڕێی كردوە .
7-ئەو خانمەی هاوسەرگیری نەكردبێت و لە خەویدا ئیكسسوار ببینێت ئەوە مانای وایە هاوسەرگیری دەكات .
8-ئەو كەسەی لە خەویدا كۆمەڵێك ئیكسسواری ناڕاست ببینێت  ئەوە مانای وایە ئەو كەسە فێڵی لێ دەكرێت .


PM:04:23:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 36778 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌