‌ئەم خۆراكانە تەمەن درێژ دەكەن

وێستگە ستایل-


هەمەچەشنی خۆراكەكان كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ ،ئەوكتەی مرۆڤ خۆراكی تەندروست بخوات ئەوە باری تەندروستی باش دەبێت و تەمەنی درێژ دەبێت و ئەگەری توشبوون بە چەند جۆرێكی نەخۆشی كەمدەكاتەوە .

1- فاسۆلیا:ئەم خۆراكەی زۆرینەی كورد ئارەزووی دەكات و لە تەواوی جیهاندا خواردنێكی زۆر بڵاوە ، ئەم جۆرە خۆراكە بڕێكی زۆر پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزاكانی تیادایە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی رۆڵی و "ڕۆنی سیانی " ناو خوێن دەدات ، ئەمەش لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت و تەمەنت درێژ دەكات .

2- شۆكۆلاتە : خواردنی شۆكۆلاتەی ڕەش تەنانەت ئەگەر بڕەكەشی كەمبێت ئەوە یارمەتی چالاككردنی سوڕی خوێن دەدات و پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ڕێگری دەكات لە خەست بوونەوەی خوێن .

3- بیبەری توون : لەناو بیبەری توندا پێكهاتەی " كاسبایسین" هەیە كە یارمەتی دابەزاندنی كێشی زیاددەی جەستە دەدات ئەمەش مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت و تەمەن درێژ دەكات .

4- ماسی : گۆشتی ماسی بڕێكی زۆر ڕۆنی جۆری ئۆمیگا سێ ی تیادایە مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ و مێشك و هەوكردنەكان دەپارێزێت .

5- چەرەس : لەناو هەموو جۆرەكانی چەرەسدا چەوری ناتێر هەیە و لە هەمان كاتدا كالۆرییەكی كەم بە لەش دەدات بۆ جەستە زۆر بەسوودە .

6- هەموو بەرهەمەكانی دانەوێڵە : خواردنی بەرهەمەكانی دانەوێڵە ڕێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و شەكرە و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە .

سەرچاوە:النهار


AM:09:15:20/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌