‌زیانەكانی بەكارهێنانی ماكیاج

وێستگە ستایل-


لەوانەیە هەندێك لە خانمان  دوودڵ بن لەوەی بەبێ ماکیاژ بچنە دەرەوە بەڵام ، ماکیاژ خانمان تووشی چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەکات" لە چەند لێکۆڵينەوەیەکی نوێدا ھاتووە کە بەرھەم و کەرەستە جوانکارییەکان زور جار  لە چەند پێکھاتەیەکی ژھراوی دروستكراون کە دەکرێ ببنە ھۆی تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی کوشندە.

ھەریەک لە توێژەرەوان  (کیم ئێرکسن )و( ساموێڵ ئیپستن) دەڵێن " زۆربەی ئەو  پێکھاتە ژھراویانەی کە لە بەرھەمە جوانکارییەکاندا ھەن دەرکەوتووە کە ئاژەڵان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەکەن بۆیە ھەرگیز نابێت ئە ماددانە لە بەرھەمە جوانکارییەکان بەکاربھێنرێت.      
ئەوەشیان ئاشكرا كردوە  ئەو ڕەنگانەی کە لە ماددەی خەڵوز  و  فینیل و بەنزین و فۆرمالدھاید ( گازی  بێ ڕەنگ) دروست دەكرێن بەشێكن لەو  ماددە ژەھراوییانە كە بە گشتی لە شامپۆکان و کرێمی پێستدا بوونیان هەیە کە بەرگری دژی نەخۆشییە مەترسیدارەکان   کەم  دەکەنەوە و زیان بە كۆئەندامی دەمار دەگەیەنن .

ئەم دوو توێژەرە لە پەرتوكێكدا بە ناوی ( درۆپ دێد گۆرجیەس) کە لە مانگی داھاتوودا بڵاو دەبێتەوە کە باس لە خۆ پارستن لەو مەترسییە شاراوانە دەکات کە لە بەرھەمە جوانکارییەکاندا بوونیان ھەیە، و ئاماژەیان بەوەداوە کە گاریگەریە  خراپەکانی بەرھەمە جوانکارییەکان دوای چەند ساڵێک لە بەکار ھێنانی دەردەکەوێت. 

ئەم پێکھاتە دروستکراوە کەم تێچوە جێگیرانە کە تەمەنێکی درێژیان ھەیە. خاوەن کارگەکان خۆشیاندەوێن بەڵام لە دەرئەنجامی دوای ماوەیەکی زۆر لە بەکار ھێنانی دەکرێ کوشندە بێت. 

چەندین تاقیكردنەوە لەسەر مشكی تاقیگە كراوە دوای ئەوەی چەند جۆرێك كەرسەی جوانكاری لەسەر تاقیكراوەتەوە و دەركەوتوە هۆكارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە .

ئەو ماددە كیمیاویانەی لە پێكهاتەی ماكیاجدا هەیە دەتوانن لە چەند ڕێگەیەکەوە بچنە خوێنەوە ئەویش سپرای قژ و بۆن و پاودەر کە لەڕێگەی ھەناسە وەرگرتنەوە دەچنە خوێنەوە یان سوراو کە لە ڕێی لێوەکانە وە قووتدەدرێت  یان لە ڕێی ماکیاژی چاو کە لە ڕێی چەند پەردەیەکی ھەستیاری،چاوەوە ئە ماددانە ھەڵدەمژێت، مادەکانی تریش لە ڕێی پێستەوە دەچنە خوێنەوە.

و: سەناریا لوقمان مصگفی 
سەرچاوە :  http://www.dailymail.co.uk/health/index.html


PM:04:43:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌