‌بەوێنە...شەش نیشانە لەسەرپێست دەردەكەوێت ئاماژەن بۆ نەخۆشی

وێستگە ستایل-


كێشە تەندروستیەكان ئاسان دەتوانرێت دەستنیشان بكرێت ، هەندێكجار نیشانەكان لەسەر پێست دەردەكەوێت و ئاماژە دەبێت بۆ ئەوەی نەخۆشییەكت هەیە .

1- پەڵەی قاوەی لەسەر دەست :
دەركەوتنی ئەم نیشانەیە لەسەر پێستی دەست ئاماژەیە بۆ تێكچوونی دەردانی ڕژێنەكانی سەر گورچیلەكان و پێی دەوترێت "نەخۆشی ئەدیسۆن" ، ئەو كەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە ئەوە بەردەوام هەست بە ئازاری ئێسك و ماسولكەكانیان دەكەن و ئاستی شەكری خوێنیان نزمە ، هەركات ئەم نیشانەیە لەسەر دەستت دەركەوت ئەوە زوو سەردانی پزیشك بكە بۆ ئەوەی پشكنینی پێویستت بۆ بكات و نەخۆشیەكەت دەست نیشان بكە.

 

2- دەركەوتنی پەڵەی سپی لەسەر دەست :
ئەم نیشانەیە ئەو كاتە دەردەكەوێت كە كۆئەندامی بەرگری لەش بۆیە خانەكانی سەر پێست لەناو دەبات لەچەند شوێنێكی جیاوازدا  و بەمەش پەڵەی ڕەنگ سپی لەسەر پێستی دەست دەردەكەوێت .

 

3- پەڵە و زیپكەی سوور:
دەركەوتنی هەر جۆرێك لە پەڵە و زیپكەی سوور لەسەر پێست ئاماژە بۆ ئەوە دەكات جەستەت كێشەیەكی هەیە ، ڕەنگە هۆكارەكەی هەستیاری بێت بۆ جۆرێكی تایبەت لە خۆراك یان نیشانەی جۆرێك نەخۆشی بێت وەك دڕكەو مێكوتە ، لە هەموو دۆخێكدا پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت بۆ شیكار كردنی نەخۆشیەكەت .

 

4- هەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خاڵ لەسەر پشت :
چەندین هۆكار هەیە كە وادەكات خاڵ لەسەر جەستە دەربكەوێت سەرەكی ترینیان بۆماوەییە واتە ئەگەر جەستەی دایك یان باوك خاڵی زۆری پێوە بێت ئەوە ئەگەری زۆرە منداڵەكانیشیان بە هەمان شێوە بن ، ئەگەر یەكەم هۆكار نەبێت ئەوە ڕەنگە ناهاوسەنگی دەردانی هۆمۆنەكانی جەستە هۆكاربێت بۆ دروست بوونی خاڵ لەسەر لەش بە ڕێژەیەكی زۆر .

 

5- بەردەوام دروست بوونی زیپكە لەسەر پێستی ڕوخسار : 
ئەو كەسانەی پێستی ڕوخساریان چەورە ئەوە ئەگەری دروست بوونی زیپكە لەسەری زیاتر دەبێت بەڵام ناهاوسەنگی دەردانی هۆرمۆنەكان و ئەو كەسانەش كە ڕێجیم دەكەن ئەوە زیكپە لەسەر ڕوخساریان زۆر درەدەكەوێت .

 

6- تەقین و قڵیشانی بەری دەست :
دەركەوتنی ئەم نیشانەیە ئاماژەیە بۆ كەمی ڕێژەی جۆرێك لە ڤیتامین یان  ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكانی لەش و هەندێك جۆر لە بەكتریا و كەڕوەكانیش ئەم حاڵەتە دروست دەكەن .

 


PM:02:36:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 24985 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل