بەكارهێنانی عەدەسەی چاو بۆ ماوەیەكی درێژ ئەم مەترسییەی دەبێت
وێستگە ستایل-
پزیشكانی شارەزا لە نەخۆشیەكانی چاو لە زانكۆی ئۆهایۆ ڕێنمووی ئەو كەسانە دەكەن كە بەشێوەیەكی بەردەوام هاوێنە بۆ چاویان بەكاردەهێنن ئەمە مەترسی لەسەر چاوەكانیان دروست دەكات .
زاناكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە جۆرێك لە پرۆتین لەسەر ڕوكاری هاوێنەی دەستكرد دروست دەبێت و ئەمەش چاو توشی هەستیاری دەكات.
دكتۆر جیفری لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت " بەكارهێنانی هاوێنەی دەستكرد بۆ چاو تەنها هۆكاری توشبوون بە هەستیاری نیە بەڵكو هەندێكجار دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بینین "
دكتۆرە لورا بیرمان كە پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی چاوە دەڵێت " بەكارهێنانی هاوێنەی دەستكرد بۆ چاو ڕێگری دەكات لەوەی ئۆكسجین بگاتە ڕەشێنەی چاو و چەندین زیانی دیكەی هەیە و بەردەوام هێشتنەوەی هاوێنەی دەستكرد لە چاودا مەترسی كوێر بوون زیاد دەكات .
PM:12:54:19/09/2017
ئهم بابهته 5624
جار خوێنراوهتهوه