‌لەپێناو ڕازیكردنی دڵی هاوسەرەكەی دایكی خۆی كوشت

وێستگە ستایل-


بابەتی ئەنجامدانی تاوانێكی گەورە لە لایەن گەنجێكەوە دەرحەق بەدایكی بۆتە باسی شەقام لە میسر .

زەینەب ی تەمەن 81 ساڵ لە لایەن كوڕەكەیەوە ئازار درا بۆ ئەوەی دڵی هاوسەرەكەی ڕازی بكات دوای ئەوەی كێشەو دەمەقاڵێ كەوتە نێوان دایكی ئەم كوڕە و هاوسەرەكەی.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی لە پێگەی العربیە دا بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتوە ئەم ئافرەتە بەتەمەنە بەهۆی لێدان و ئەشكەنجەدانی كوڕەكەیەوە هۆشی نەماوە و توشی خوێن بەربوون بوە و دوای ئەوەی كوڕەكەی لە نزیك شوقەكەی جێی هێشتوە و خوێنی زۆری لێ ڕۆشتوە و كوڕەكەی و هاوسەرەكەی بۆ نانخواردنی ئێوارە بردۆتە دەرەوە .

ئەم ئافرەتە پیرە دوای لێڕۆشتنی بڕێكی زۆر لە خوێن لە دەرگای دراوسێ كانی دەدات بۆ ئەوەی كەسێك بچێت بەهانایەوە بەڵام ئەوكاتەی دەیگەیەننە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەسكەندەریە گیانی لە دەستدا .

دوای ئەوەی كوڕەكەی و بوكەكەی ئەم هەواڵە دەبیستن خۆیان ون دەكەن بەڵام تەنها دوای 24 كاتژمێر توانرا كوڕەكە دەستگیر بكرێت و دانی بە تاوانەكەیدا نا ، لە ئێستادا هەواڵی ئەم مردنەی ئەم ئافرەتە پیرە بۆتە جێگەی باس لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لە میسر .
 


PM:01:42:17/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 41216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل