‌یەک کەوچک لەم پێکهاتەیە خێراتر کێشت دادەبەزێنێت

وێستگە ستایل-


گەر خووت بە خواردنەوەی قاوەوە گرتووە و لە هەمانکاتدا دەتەوێت کێشت داببەزێنیت، ئەوا تۆ بەختت هەیە، چونکە ئەمانەی خوارەوە چەند شتێکن کە بە تێکەڵکردنیان لەگەڵ قاوەکەت هاوکاریت دەکەن لە دابەزاندنی کێشت.

خواردنەوەی کوپێک قاوە لە بەیانیاندا بەتەنیا تامێکی خۆشت پێنابەخشێت، بەڵکو چەندەها سوودی جۆراوجۆر بە تەندرووستیت دەگەیەنێت، لەوانە بەهێزکردنی دڵت و لەناوبردنی چەندەها نەخۆشی، بەمەرجێک زیادەڕۆیی نەکرێت لە خواردنیدا.

لە راپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی (Yourhealthtoday)دا بڵاوبۆتەوە ئاماژە بە چەند شتێک کراوە کە یارمەتیت دەدەن لە تواندنەوەی چەوری و خێراترکردنی رێجیمەکەت بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەشت، دەتوانیت ئەم ماددانە لەگەڵ قاوەکەتدا تێکەڵ بکەیت.

پێکهاتەکان:

1-یەک کەوچک دەرچینی.

2-سێ لەسەر چواری کوپێک زەیتی گوێزی هیندی.

3-نیو کوپ هەنگوین.

چۆنێتی بەکارهێنان:

هەر سێ پێکهاتەکە لە قاپێکدا تێکەڵ بکە وهەڵیبگرە. پاشان هەرکاتێک ویستت قاوە بخۆیتەوە لە بەیانیاندا، ئەوا کەوچکێک لە تێکەڵەکە بخەرە ناو قاوە گەرمەکەوە و تێکی بدە و دواتر بیخۆرەوە.

1-دارچینی

دارچینی چەندەها سەدەیە لەلایەن شارستانییە جیاوەزەکانەوە بەکاردێت بۆ مەبەستی پزیشکی و تەندرووستی، دارچینی چەند ماددەیەکی لە خۆگرتووە کە سیفەتی دژەئۆکسید و دژەهەوکردنیان هەیە، دەبێتە هۆی خێراکردنی مێتابۆلیزمی شەکر لەلایەن خانەکانی جەستەوە بۆ دروستکردنی وزە، بەمەش رێژەی شەکر لە خوێندا کەمدەبێتەوە و هاوکاریت دەکات لە کەمکردنەوەی کێشی لەش.

2-زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی چەوری جۆری باشی لە خۆگرتووە، ئەو سیفەتەی کە وادەکات زەیتی گوێزی هیندی ببێتە هۆی کەمکردنەوەی کێش بریتییە لە خێراکردنی مێتابۆلیزمی جەستە، ئەم زەیتە لە دوای هەرسبوونی، راستەوخۆ دەنێردرێت بۆ جگەر بۆی ببێت بە وزە یان بە کیتۆن، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە لە جەستەدا هەڵناگیرێت تا ببێتە هۆی قەڵەوبوون.

3-هەنگوین

راستە هەنگوین شەکری تێدایە، بەڵام بۆ تواندنەوەی چەوری، جەستە پێویستی بە چەند جۆرێک لە ڤیتامین و کانزا هەیە، زۆر جار ئەو کانزا و ڤیتامینانە بۆ هەرسکردنی شەکر بەکاردەهێنرێن لە جیاتی تواندنەوەی چەوری، بەڵام هەنگوین بالانسێک لەم نێوەندەدا رادەگرێت بەوەی کە هەم شەکر دەبەخشێت و هەم ئەو ڤیتامین و کانزایانەی جەستە پێویستییەتی بۆ تواندنەوەی چەوری.

توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە هەنگوین سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ چەندەها کانزا و ڤیتامین، لەوانە ڤیتامین ب٦ و ب٣ و ڤیتامین سی و کانزای ئاسن.


AM:11:21:17/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 29648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌