‌ خانم هاوسەرەكەت ئەم شتانە لەبیر ناكات

وێستگە ستایل-


كێشە و گرفتە ساددەكان لەنێوان هاوسەرەكاندا ئاساییە كاتێك هاوسەرەكانبیانەوێت باش بژین ئەوە هەوڵی چارەسەری كێشەكان دەدەن ، بەڵام هیچكات پیاوان ئەم شتانەی خانمانیان بیر ناچێتەوە .

1- تەداخولكردنی كەسانی دەرەوە لە كێشە خێزانیەكانی نێوان ژن و مێرد:
هەندێك لە پیاوان ئارەزووی ئەوە ناكەن كەس بە كێشەیان بزانێت و دەیانەوێت نهێنەیەكانی ناو خێزانەكەیان هەر لە نێوان خۆیاندا بمێنێتەوە ، خانم ئەو كاتەی تۆ نهێنەیكانی خێزانەكەت لای هەموو دنیا باس دەكەیت ئەوە پێویستە پێش وەخت حسابی ئەمەت لەگەڵ  هاوسەرەكەت كردبێت .

2- خێزان :
وتنی قسەی نەشیاو بە كەسوكاری هەردوولا بابەتێكە پێویستە هاوسەرەكان خۆیانی لێ دوور بگرن چونكە لێخۆش بوون بۆ ئەم بابەتە قورسە و ئەمە زۆر ئازار بەخشە .

3- پشت گوێ خستن :
پشت گوێ خستنی هاوسەرەكەت هەمان كاردانەوەی دەبێت لەسەرت واتە ئەویش پشت گوێت دەخاتەوە ، دواتر لۆمەی كەس مەكە .

4- ناپاكی :
بە هەمان شێوە ئەمەش نە لە لایەن پیاو نە ئافرەت قبوڵ ناكرێت و كەس نیە بتوانێت ئەوە پشت گوێ بخات .

5- سوكایەتی :
وتنی وشەی سوك و بەرز و نزم كەس قبوڵی ناكات لەبەر ئەوە پێویستە هاوسەرەكان ڕێگە بەمە نەدەن و ڕێز لە نێوان خۆیاندا هەبێت بۆ ئەوەی لە كێشە دوور بن .


PM:05:34:13/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 3765 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌