‌مانای بینینی منداڵ لە خەودا

وێستگە ستایل-


بینینی منداڵ لە خەودا بە گوێرەی لێكدانەوەكانی شیكەرەوەكانی خەون دەگۆڕێت ، شارەزایانی بواری لێكدانەوەی خەون وەك " ئیبن سیرین و نابلسی و ئیبن شاهین " دەڵێن بینینی  منداڵ لە خەودا ڕەنگە هۆكارەكەی بیركردنەوەی چڕ بێت لەسەر منداڵبوون یان ئاماژە بێت لەسەر ئەرك و بەرپرسیارێتی منداڵ بەخێوكردن بە تایبەت ئەگەر دوو هاوسەر تازە بوبێتن بە خاوەنی منداڵ ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند شیكردنەوەیەكی دیكە هەیە بۆ ئەم بابەتە ودەكرێت  لەڕێی ئەم لێكدانەوانە بیزانیت .

1- بینین منداڵی كوڕ یان كچ ئەگەر جوان بێت و ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە لە خەویدا هیچ گرنگی بە ڕەگەزی منداڵەكە نەدات ئەوە مانای وایە دەرگاكانی خێر و خۆشی لەسەری دەكرێتەوە لە ژیانی تایبەتی خۆیدا .

2- ئەگەر ئەو كەسی خەونەكەی بینوە لە خەوەكەیدا ڕەگەزی كۆرپەكە گرنگ بێت بەلایەوە ئەوە ئەگەر هاوسەرگیری نەكردبێت ئەوە خۆشییەكی زۆر چاوەڕێی دەكات دوای ناخۆشی و نائارامی و زۆر زیاتر لەوە بەختەوەر دەبێت كە خۆی چاوەڕێی دەكات .

3- ئەگەر ئەو كەسەی هاوسەرگیری كردبێت و خەون بە منداڵی كچ یان كوڕەوە ببینێت ئەوە دوو ئەگەری هەیە ئەگەر خۆی منداڵی هەبێت ئەوە ئەگەر زۆرە دوبارە دووگیان ببێتەوە دوای ماوەیەكی زۆر لە دووگیان نەبوون ، و ئەو كەسەش كە ئەم خەونە ببینێت و دووگیان بێت بەڵام خۆی بە دووگیان بوونی خۆی نەزانێت ئەوە ئەگەری زۆرە كە ڕەگەزی ئەو كۆرپەیەی لە خەویدا بینیویەتی هەمان ڕەگەزی ئەو كۆرپەیە بێت كە لە سكیدایە .

4- ڕەنگە هەندێكجار ئەم خەونە بۆ ئەو خانمانەی هاوسەرگیریان كردوە بیركردنەوەی زۆر بێت لەسەر منداڵ بوون و بیركردنەوەی لە بەختەوەری ژیانی .

5- ئەو كەسەی لە خەویدا منداڵ بكاتە باوەشی ئەگەر نەخۆش بێت یان زیندان بێت یان خەمی هەبێت ئەوە لەو دۆخە ڕزگاری دەبێت كە تیایدایە .
6- بینینی منداڵی زۆر جوان لە خەودا ئاماژەیە بۆ خێر و خۆشی لە ژیانی ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە .
7- ئەوكاتەی خانمێك لە خەویدا منداڵەكەی ون بكات ئەوە مانای وایە دەیەوێت لاوازی خۆی لە خەڵكی بشارێتەوە .
8- بینینی منداڵێك كە بگری لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە پێویستت بەوە هەیە زیاتر چاودێری  خۆت بكەیت و ئامانجی گەورەت لە پێشە دەبێت بەدەستی بهێنیت .


AM:10:54:31/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1637775 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌