ئەم شتانە لە پێناو خۆتدا بكە
وێستگە ستایل-
مرۆڤ هەتا زیاتر نرخی خۆی بزانێت تەندروست تر دەبێت ، ئەو كارانەی كە پێویستە هەموو مرۆڤێك بۆ خۆی بكات و خۆی بە شایەنی بزانێت لەڕێی ئەم بابەتەوە لە چەند خاڵێكدا ڕونكراوەتەوە .
1- زۆر گرنگی بەخۆت بدە لە هەموو ڕویەكەوە بۆنمونە ( تەندروستیت و پاكوخاوێنیت و باری دەرونیت و خۆراكت ) تەواوی ئەو شتانە لە ژیانی خۆت بكەرە دەرەوە كەواتلێدەكات خۆت پشتگوێ بخەیت .
2- تەواوی خەم و خەفەتەكان و ئەو شتانەش كە بێزارت دەكەن پشت گوێیان بخە چونكە ئەگەر تەواوی تەمەنت تەنها سەرقاڵی خەمخواردن بیت ئەوە نە تام لە ژیانت دەبینیت و نەدەزانی چیت كردوە و هیچ شتێك لە نرخ و بەهای خۆی زیاتری پێمەدە .
3- ئێستا بڕیاری ئەوە بدە لەو كەسانە دوور بكەویتەوە كە لە نرخ و بەهای تۆ كەمدەكەنەوە ، هەتا لەگەڵ ئەوان بیت ئەوە نرخ و بەهای خۆت لەدەست دەدەیت .
4- هیچكات خۆت مەجبوری ئەوە مەكە لەگەڵ كەسێكدا لە پەیوەندیەكی بێ ئەنجام بمێنیتەوە ، كاتێك سوور دەزانیت ئەو كەسە تۆی مەبەست نیە و تۆی ناوێت ئیتر بۆچی كات و ماندوبونی خۆت بەو كەسەوە بەفیڕۆ بدەیت ؟
5- هەمیشە ئەوەت بر بێت شایستەی ئەوەیت بە باشترین و چاكترین شێوە ڕەفتارت لەگەڵ بكرێت و ڕێزت لێیگیرێت
PM:02:45:22/08/2017
ئهم بابهته 2641
جار خوێنراوهتهوه