‌ڤیان سلێمانی لەسەر جیهان هاتە دەنگ

وێستگە ستایل-


ڤیان سلێمانی ئەو خانمەی وەك شاجوانی عێراق دیاری كرا و بەهۆی ئەوەی هاوسەرگیری كردبوو نازناوی شاجوانی لێ سەنرایەوە لەسەر جیهان هاشم هاتە دەنگ .


ڤیان لەڕێی پۆستێكی تایبەتەوە لە هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام نوسیویەتی " هەموو شتێك قیسمەت و نسیە و پەیوەندی بە هەڵبژاردنی هەڵەوە نیە و زۆركات دوای ماوەیەك لە ڕەفتاركردن ئەوكاتەی ئەو دوو كەسەی هاوسەرگیریان كردوە لە یەكتری تێدەگەن كە گونجاو نین بەڵام تەنانەت وتنی وشەیەكی برینداركەر یان لێدان لە هەر ئافرەتێك نەك تەنها جیهان سوكایەتیە بۆ هەموو ئافرەتان و جیهان یەكێكە لەو كەسانەی لە نێوان هەزاران حاڵەتەی كە لە ناو كۆمەڵگای عێراقیدا بڵاوە و جیهان ئافرەتێكی بەهێزە خواحەقی ئەو لە دەزگیرانەكەی بكاتەوە "

ئەم قسانەی ڤیان دوای ئەوە دێت كە ماوەی چەند ڕۆژێكە جیابوونەوەی جیهان هاشم و دەزگیرانەكەی بۆتە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان .

جیهان بە ڕەگەز كوردە و خەڵكی خانەقینە و لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینسگرامەوە بەردەوام زانیاری لەسەر جوانكاری و ماكیاج و كەرەستەكانی جوانكاری بڵاو دەكاتەوە.


PM:02:32:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 13801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل