چەند هەڵەیەكی ڕۆژانە هۆكاری توشبوونن بەمایسری
وێستگە ستایل-
مایسیری یەكێكە لە حاڵەتە بێزاركەرەكان بەهۆی بچووك بوونەوەی دەرچەی كۆمەوە ڕودەدات ، لەم حاڵەتەدا مرۆڤ بە ئاسانی پیسایی ناو ڕیخۆڵەكانی بۆ ناكرێتە دەرەوە ، پێویستە زۆر بە ئاگا بیت چونكە چەند هۆكارێك دەبێتە هۆی توشبوون بەم حاڵەتە.
1- مانەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لە تەوالێت : ئەم شێوەیە لە دانیشتن پەستانی زۆر لەسەر كۆم دروست دەكات و هۆكار دەبێت بۆ توشبوون بە مایسیری .
2- هەڵگرتنی تەنی قورس و بە شێوەیەكی هەڵە : ئەم هەڵەیە مەترسی تەقینی ملولەكانی كۆم و قەبزی زیاد دەكات .
3- ئەو كەسانەی یاری لەشجوانی دەكەن و زیاددە ڕەوی دەكەن لە هەڵگرتنی تەنە قورسەكاندا بەشێوەیەكی بەردەوام ، ئەم حاڵەتەیان تیادا دەردەكەوێت .
4- زۆر خواردنی خۆراكی لە قتونراو و خواردنە تونەكان هۆكار دەبن بۆ قەبزی و ئەمەش دەبێتە هۆی مایسری .
لەم چوار هەڵەیە دوور بكەورەوە بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستیەكی باش بیت و توشی مایسیری نەبیت .
PM:01:18:22/08/2017
ئهم بابهته 37124
جار خوێنراوهتهوه