‌خانمە سەركەوتوەكان چاوەڕێی ئەم كارانە ناكەن

وێستگە ستایل-



تۆ وەک ژنێک ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتوو بێت، پیویستە بزانێت کاتی ئەوەنییە لەگەڵ ترسی خۆت مامەڵە بکەێت، بەڵکو لەبری ئەوە بەپشت بەستن بە تواناکانت ڕەفتارەکانت بەشێوەیەک ڕێک بخە، کە ئامادەبێت بۆسەرکەوتن لەکارو ژیان.

لەبەرئەوەی سەرکۆنەکردن تەنیا هەستێکی نێگەتیڤە دەبێتە هۆکاری زیاتربوونی لەمپەرەکانی بەردەم هەنگاوەکانت، کەواتە بەبی گوێ پێنەدانی ترس و دڵەڕاوکێ دەستبەکاربە و هەنگاو بنی، گرنگە بزانێت ئەم کارانە ژنانی سەرکەوتوو ئەنجامی نادەن چین:
هەرگیز لە دژیەکەکان هەڵنایەن

ژینگەی زۆرێک لە شوێنەکان بەرامبەر ئافرەتان لەچەند خاڵێک لە یەک دەچن، بەڵام ئافرەتە سەرکەوتووەکان دەڵێن نابێت لە هەستە نێگەتیڤەکان خۆمان بەدەستەوە بدەین، لەبەرئەوەی لەکاتی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ کێشەکان پیویستە لە دژیەکەکان هەڵنەین چونکە دژ یەکەکان هەمیشە فەرمان ڕەوایانە و لاوازن، لەبەرئەوە گرنگە بزانێت دژبەیەکەکان هەمیشە بەماسکی جیاواز دەردەکەون.
گوێنادەن بەرەخنەگری دەرونیان

بەبی دیاریکردنی ڕەگەز و جۆری تێگەیشتن و ژینگە و مرۆڤەکان، هەموو لە یەک خاڵی ڕەخنەگری هاوبەشین، ئەویش ڕەخنەی دەروونییە، بەڵام ئەوانەی لە جیهانی سەرکەوتن دەمیننەوە ئەوانەی کە گوێی بەدڵەڕاوکی ناوەکی و ڕەخنەگری دەروونی نادەن و هەمیشە کار لەسەر کڵیشەی کارەکان دەکەن لە جیاتی گوێدان بە ڕخنەگرە ڕووخێنەرەکانی ناخ.

دەزانن چاوەڕوانی خاڵی گۆرانکاری نییە
دەستکەوتنی کاری باش وچاوەڕێی هەلی گونجاو هەرگیز بەبێ کۆشش و جوڵەنابێت، دەبێت تێبگەین و فێرببین کە جیاوازی هەیە لەنێوان ناڕەحەتی بۆگەشەکردن و ڕەنج لەزیان، گوتنی ئەمەی کەهەلی باش نییە، بۆیە پیویستە بزانی چاوەڕوانی خاڵی وەرچەرخان وگۆرانکاری نییە، تەنیا بە کۆششی بەردەوام دەکرێت دڵخۆش بێت.

ڕابردوو وەک هەڵە سەیر ناکەن
زۆرێک لە ئێوە کاتێک سەیری شرێتی ڕووداوەکانی ڕابردوو دەکەن بەدڵنیایەوە کۆمەلێک هەڵە و کەموکورتی دەبینن، بەڵام ژنە سەرکەوتووەکان سەیری ئەو ڕووداوانە وەک پەند و خاڵی سەرکەوتن و گۆرانکاری دەبینن نەک وەک شەرم و هەڵە..

هەرگێز دەرفەتەکان لە دەست نادەن
هاوکێشەیەک هەیە کە ئەگەر ئەو دەرفەتانەی دێتە پێش سودیان لی وەرنەگرێت، بەدڵنیایەوە ڕکابەرەکانت سودی لی دەبینن، بۆیە ژنە سەرکەوتووەکان هێچ کات ئامادەنین دەرفەتەکان لە دەست بدەن.
س:yallairaq


AM:10:50:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌