‌خانمان لە تەمەنی چل ساڵیەوە پێویستە ئەم پشكنینە ئەنجام بدەن

وێستگە ستایل-



كۆمەڵەی پزیشكانی ئەمەریكی لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە خانمان پێویستە لە دوای تەمەنی 40 ساڵیەوە ساڵانە پشكنینی تایبەت بۆ مەمكیان بكەن بۆ ئەوەی ئەگەری توشبونیان بە شێرپەنجەی مەمك كەم ببێتەوە .


ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ ئەو پێشنیارە پزیشكیانە دێت كە بەردەوام لەسەر سوود و زیانەكانی تیشكی ئێكس بڵاودەكرێتەوە .

سەبارەت بەم بابەتە سەرۆكی ئەم توێژینەوەیە كە بەسەرپەرشتی دكتۆرە ئەلیزا بێس ئاریلۆ ئەنجامدرا كە پسپۆڕی تایبەتی پشكنینی مەمكە بە تیشك لە زانكۆی ویل كۆرنیل و نەخۆشخانەی نیویۆرك برسبیتریان دەڵێت " ساڵانە پشكنینی تایبەت بە تیشك بۆ مەمك بكرێت لە تەمەنی 40 بۆ 80 ساڵی ئەوە ئەگەری توشبوون و مردن بە شێرپەنجەی مەمك لە نێوان خانماندا كەمدەبێتەوە "

لە لایەكی دیكەوە كۆمەڵێك پزیشكی دیكە لەڕێی توێژینەوەیەكی دیكە دەڵێن " هەندێكجار كاتێك لە تەمەنی 40 ساڵیدا پشكنینی تیشكی بۆ دیاركردنی شێرپەنجەی مەمك بەكاردەهێنرێت ئاماژەی هەڵە دەدات و لەبەر ئەوە باشتر وایە دوای تەمەنی 50 ساڵی و دوو ساڵ جارێك پشكنینی تیشكی تایبەت بە دەست نیشانكردنی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بەكاربهێنرێت "


AM:08:47:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3615 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل