خواردنی ئەم خۆراکانە کێشت دادەبەزێنێت
وێستگە ستایل-
ئارەزووی ئەوە دەکەیت کێش دابەزێنیت، هەوڵبدە خواردنی تەندروست و
راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەیت، بێگومان ئەو خۆراکانەی پرۆتینیان زۆرە تێرت
دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر و قەڵەویشت ناکات.
پرۆفیسۆرانی کەنەدی
رێگایەکی ئاسانیان دۆزیەوە بۆ دەبەزاندنی کێش، بەپێی توێژینەوەیەک کە
ئەنجامەکەی لە گۆڤاری زانستی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، خۆراکە پاقلەمانیەکان
وەک نیسک و فاسۆلیا و بەزالیا و نۆک ..هتد، باشترین پێکهاتەی خۆراکی
تەندروستن بۆ لەشت، چونکە خاڵیە لە چەوری و کۆلیسترۆڵ.
پاقلەمەنیەکان
دەبێتە هۆی ئەوەی تێربیت بۆ ماوەیەکی زۆر و کەم بخۆیت، بەپێی 21
تاقیکردنەوە کەلەسەر 940 کەس لە ئافرەت و پیاو ئەنجامدراوە، بەشێوەیەکی
رۆژانە 130 گرام لە خۆراکە پاقلەنیەکان خواردووە بۆ ماوەی ٦ مانگ دواتر
دەرکەوت کێشیان دابەزیوە.
جگە لەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی رێژەی شەکری خوێن دەدات، چەوری لەش کەم دەکەنەوە.
سەرچاوە:dw
PM:03:22:21/08/2017
ئهم بابهته 8063
جار خوێنراوهتهوه