‌پەیوەندی سێکسی چوار سوودی گرنگی هەیە

وێستگە ستایل-


بێگومان خۆشەویستی و سێکس یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی هاوسەرگیری سەرکەوتوو، بەتایبەتی ئەگەر پەیوندی بە رۆمانسیەتەوە هەبێت، چونکە چێژ بە ژیانی خۆشەویستی و سێکسی هاوسەرەکان دەبەخشێت.

هەر بۆیە بەپێی بڵاوکراوەیەکی زانستی ماڵپەری "sayidy" کە باس لە سوودەکانی پەیوەندی سێکسی لەنێوان هاوسەرەکاندا دەکات، تا بزانن رەتکردنەوەی پەیوەندی سێکسی بێ هۆکار نیە پێویستە بایەخی پێبدرێت.

١-تەندروستیەکی بیری یان مێشکی باش
کاتێک مرۆڤ پەیوەندی سێکسی ئەنجامدەدات، بڕێکی زۆر خوێن بە ئاراستەی مێشک دەروات،ئەوەش دەبێتە هۆی خواردن پێدان و ئۆکسجین و گواستنەوەی بۆ خانەکانی مێشک، دواجار ئەمەش هۆکارە بۆ باشبوونی توانای مێشک و بیرکردنەوە و داهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا مێشک چالاک دەکات و زووتر کێشەکان چارەسەر دەکەیت، هەر بۆیە ئەنجامدانی سێکس زۆر بەسوودە بۆ مێشک لەرووی دەروونیەوە.

2-ماڵئاوای کردن لە نەخۆشی:
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی  زانکۆی "میتشگانی" ئەمەریکی، ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی لە نێوان هاوسەرەکان زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشی و بەهێزکردنی بەرگری لەشی هەردوو رەگەز بەتایبەتی خانمان دژی نەخۆشیەکان.

3-هێورکردنەوەی مێشک:
ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی لایەنی کەم هەفتەی دووجار، دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی مێشک و هەستکردن بە ئارامی و ژیان، دوور دەخاتەوە لە دڵەراوکێ، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی باشتر بیربکەیتەوە بە هێوری، چونکە توێژینەوەکان دەڵێن بەرهەمی هۆڕمۆنی "ئیلاکسیتەسین" بەرز دەبێتەوە بەهۆی پەیوەندی سێکسیەوە کە بەرپرسیارە لە هەستی ئارامی لەشت.

4-کەمکردنەوەی ئازار:
رەنگە رۆژانە دەرمان بەکاربهێنین بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی لەش وەک پشت یان سەر یان ماسولکەکانی بەشەکانی تری لەش، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی پەیوەندی سێکسی باشترین چارەسەرە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سەرجەم ئازارەکانی لەشت.



PM:03:15:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 35755 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌