‌هۆکارەکانی زیادبوونی کێش دوای هاوسەرگیری

وێستگە ستایل-


کچان هەمیشە پێش هاوسەرگیری لە هەوڵی ئەوەدان کێشی خۆیان دابەزێنن، جگە لەوەش بەهۆی ئەوەی زۆر سەرقاڵی کاری گواستنەوە و ئاهەنگ و دروستکردنی ماڵە زۆر ماندوو دەبێت و کێشی لاواز دەبێت.

بەڵام دوای هاوسەرگیری زۆرینەیی خانمان لە %60 ڕووبەڕووی قەڵەوی و زیادبوونی کێشییان دەبنەوە، ئایا هۆکاری ئەمە چیە؟ ڕەنگە بڵێن یان ببیستیت بەهۆی پەیوەندی سێکسیەوەیە، بەپێچەوانەوە ئەم بۆچوونە هەڵەیە و ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی دەبێتە هۆی سوتاندنی75 هەزار کالۆری، کە یەکسانە بە سوتاندنی هەمان ئەو چەوریەی لەڕۆیشتنی 30 خولەکیدا دەیسوتێنیت.

بەڵام هۆکاری سەرەکی زیادبوونی کێشی خانمان دوای هاوسەرگیری بەپێی ماڵپەڕی "msn" بریتیە لە ناجێگیری باری دەروونی و سۆزداری، ئەمەش وادەکات زیاتر لەبڕی خۆی خواردن بخوات، چونکە ژیانی دەگۆڕێت و بەرپرسیاریەتیەکی زیاتری دەکەوێتە سەر کە تووشی دڵەڕاوکێی دەکات زیاتر هەست بە برسێتی دەکات.

خانمان دوای هاوسەرگیری لە پاش ماوەیەک کاتێک دووگیان دەبن، ئەمەش دووبارە هۆکارە بۆ تێکچوونی ڕێکی لەشیان و کۆکردنەوەی چەوری بەتایبەتی لە ئاستی ورگدا، یان خواردنی دەرمانی دژە دووگیانی بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر "کورتیزون" تێدایە خۆی لە خۆیدا هۆکاری قەڵەویە.


PM:02:26:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 8760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌