‌تەوالێتی ڕۆژهەڵاتی تەندروستترە

وێستگە ستایل-


پرسی بەکارهێنای تەوالێتی رۆژئاوایی (غەربی) یان رۆژهەڵاتی (شەرقی) یەکێکە لەو بابەتانەی توێژینەوە و بەڵگەی تەواوی لەسەر نییە، بەڵام بە بۆچوونی زۆرێک لە پسپۆڕان توالێتی شەرقی سروشتیتر و تەندروست ترە.

یەکێک لەو هۆکارە گرنگانەی وا لە پسپۆڕان دەکات، ئامۆژگاری بەکارهێنای تەوالێتی شەرقی بکەن، بریتییە لە هەڵکەوتەی ئەناتۆمی رێڕەوی کۆم و ماسولەکانی دەوروپشتی، دانیشتن لەسەر تەوالێتی غەربی رێگە بە کردنەوەی تەواوەتی ئەو رێڕەوە نادات.

ماسولکەی (پیوبۆ رێکتالیس) بەرپرسە لە داخستنی رێڕەوی کۆم بە درێژایی رۆژ تا ئەو کاتەی دەچیتە تەوالێت، بۆ ئەوەی ئەم ماسولکەیە بە تەواەتی رێڕەوەکە بەربدات، پێویستە دانیشتن بەشێوەیەک بێت کە ئەژنۆکان لەسەر ڕووی ئاستی سمتەوە بن، وەک لە دانیشتنی تەوالێتی غەربیدا، بە پێچەوانەوە ڕێڕەوەکە بە تەواوی ناکرێتەوە و پەستان لەسەر دیوارەکانی ناوەوە زیاد دەبێت.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی وڵاتی ئیسرائیل، بەکارهێنانی توالێتی شەرقی بە بەراوردی توالێتی غەربی خێراترە و بۆ ئەندامەکانی کۆتایی ریخۆڵە ئەستورە ئاسانترە.

هەندێک داتا ئەوە پیشان دەدەن کە توالێتی بەکارهێنای توالێتی غەربی ئاگەری توشبوون بە نەخۆشی مایەسیری و قەبزبوون زیاد دەکات.

هەرچەندە بە پێی زۆربەی زانیارییەکان توالێتی شەرقی تەندروستتر دەردەکەوێت، زانیاری زانستی تەواو لەم بارەیەوە بەردەست نییە و پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە.


PM:01:58:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 11684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل