‌چۆن دەبیت بەو ئافرەتەی هاوسەرەكەت خەونی پێوە دەبینێت؟

وێستگە ستایل-


بەردەوام بوونی ژیانی بێ كێشە لە نێوان ژن و مێردا هەروا ئاسان نیە وەك سەرەتای ڕۆژەكانی هاوسەرگیری ، چونكە چەند تایبەتمەندیەكی هەریەك لە ئافرەت و پیاو لە دوای هاوسەرگیری دەگۆڕێت و بەهۆی زۆر بوونی ئەرك و بەرپرسیاریەتیەكانی سەر شانیان ، پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن ئەو ئافرەتەی دەبێتە هاوسەریان دوای چەند ساڵ لە هاوسەرگیری وەك یەكەم ڕۆژی هاوسەرگیری بێت و ئەم تایبەتمەندیانەی ئافرەت وادەكات ببێتە تاكە كەسی ژیانی هاوسەرەكەی .

1- پیاهەڵدان :

تەنانەت ئەگەر هاوسەرەكەی لە لوتكەی توڕەی و شەڕ فرۆشتندا بێت ئەوە تەنها یەك وشەی خۆشی تۆ ئارامی دەكاتەوە ، بۆ ئەوەی ژیانتان بێ كێشە بێت باشتر وایە هەوڵ بدەیت هەمو كات زمان و گوفتارت شیرین بێت .

2-  لەشوێنی كارەكەی سوپرایزی بۆ بكە :

پیاوان ئارەزووی ئەوە دەكەن سوپرایزیان بۆ بكرێت دەتوانیت تەنها لە ماڵەوە ئەمە نەكەیت و بچیتە شوێنی كارەكەی ئەگەر گونجاو بوو چونكە پیاوان ئەمەیان پێ خۆشە.

3- تێبگە لەوەی دەیەوێت بێ ئەوەی قسە بكات :
پیاو عاشقی ئەو ئافرەتةية كە تێدەگات بێ ئەوەی هیچی پێ بوترێت بە تایبەت لە بابەتە ڕۆمانسیەكاندا .

4- خۆت بە:
لە كۆتایدا پیاو ئارەزووی ئەوە دەكات هاوسەرەكەی خۆی بیت زیاددە ڕەوی نەكات لە هیچ شتێكدا تەنانەت لە ڕەفتار و هەڵسوكەوت كردنیشدا .


PM:03:19:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 15765 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌