‌دوای 20 ساڵ ژیانی هاوسەرگیری كە گەیشتە ئەڵمانیا لە مێردەكەی جیابۆوە

وێستگە ستایل-


ئەمە دۆخی ژیانی بەشێك لەو هاوسەرە سوریانەیە كە لە دوای جێهێشتنی وڵاتەكەیان ڕودەكەنە ئەڵمانیا و دەبنە پەنابەر ئافرەتەكان داوای جیابوونەوە لە مێردەكانیان دەكەن .


هەندێك شێوەی ژیان و سیستمی هاوسەرگیری لە كۆمەڵگەدا قبوڵ دەكرێت لە لایەن ژن و پیاوەوە بەڵام لە هەندێكجاردا كاتێك هاوسەرەكان وڵات جێدەهێڵن بەتایبەت بۆ خانمان كاتێك لە وڵاتی پەناهەندە یاسا پشتگیری ئافرەت و مافەكانی دەكات داوای جیابوونەوە دەكات ، مالپەڕی دۆیتش فیلە ی ئەڵمانی ڕاپۆرتێكی تایبەتی لەسەر چەند حاڵەتێكی جیابوونەوە بڵاوكردۆتەوە كە لە ئێستادا لە نێوان پەناهەندە سووریەكان لە وڵاتی ئەڵمانیا بڵاوبۆتەوە .

یەكێك لەو حاڵەتانە دوو هاوسەرن كە ماوەی 20 ساڵ لەوڵاتی خۆیان وەك دوو هاوسەر ژیاون و هەندێك لێكدانەوە بۆ ئەم حاڵەتە بەو جۆرە دەكەن كە یاساكانی وڵاتی ئەڵمانیا هۆكاری تێكشكاندن و جیابوونەوەی هاوسەرەكانە لەكاتێكدا هەندێك پێیان وایە ئازادبوونی خانمان لە ئەڵمانیا وایكردووە چیتر ناحەقی قبوڵ نەكەن و جیاببنەوە .

ئامینەی تەمەن 38 ساڵ یەكێكە لەو ئافرەتانەی لە ناوچەی حومس لە سوریاوە كۆچیكردوە بۆ ئەڵمانیا و دەڵێت " تەمەنم نەگەیشتبوە 18 ساڵی لە لایەن خێزانەكەوە هاوسەرگیریم پێكرا لەگەڵ پیاوێك كە 15 ساڵ لی خۆم گەورەتر بوو ، ئەو دەڵێت هاوسەرەكەی زۆر لەگەڵی خراپ بووە و بەردەوام قسەی نەشیاوی پێ وتوە و تەنها دوای یەك ساڵ لە ژیان لەگەڵ مێردەكەی لە ئەڵمانیا بڕاری جیابوونەوەی داوە"

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئاخۆ بۆچی 20 ساڵ بەرگەی ژیانكردنی گرتوە لەگەڵ هاوسەرەكەی بۆچی تەنها یەك ساڵ لە دەرەوەی وڵات لەگەڵی ژیا؟ ئەم ئافرەتە دەڵێت " بەهۆی پەستان و زۆری دابو نەریتەوە 20 ساڵ بەرگەی هاوسەرەكەمم گرت و جیابوونەوە لە وڵاتی ئێمە وەك تاوان تەماشا دەكرا بەڵام لێرە دۆخەكە گۆڕاوەو ئازادی تەواو بۆ ئافرەت هەیە و لە بارەی چارەنوسی منداڵەكانیشیەوە دەڵێت كچەكانی لای خۆی دەبن و كوڕەی لای باوكی دەمێنێتەوە "


PM:02:16:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 37321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌