‌ ئەم ڕەفتارانەت خووی منداڵەكەت خراپ دەكات

وێستگە ستایل-


ئەوكاتەی دایك و باوك ڕۆشنبیری تەواویان نەبێت لەسەر پەروەردەكردنی منداڵەكەیان ئەوە بێگومان كێشەیان بۆ دروست دەبێت و ڕەنگە لە چەند ڕەفتارێكی دایك و ياوكەوە منداڵ خووی خراپ ببێت ، پێویستە دایكان و باوكان دوور بكەونەوە لەم چەند ڕەفتارە بۆ ئەوەی پەروەردەی منداڵەكانیان تەندروست بێت .

1- ترست هەیە لە كاردانەوەی؟ : ئەو كاتەی دایك و باوك هیچ داوایەكی منداڵ ڕەت نەكاتەوە بۆ ئەوەی منداڵەكەی نەگری و هاوار نەكات هەرچی بوێت بۆی دەكات و دەیداتێ ئەمە وادەكات منداڵ شەڕانی بێت و خراپ ڕەفتار بكات .

2- دۆزینەوەی بیانوو بۆ ئەو هەڵانەی ئەنجامی دەدات : هەندێ لە دایكان و باوكان كاتێك منداڵەكەیان كارێكی هەڵە بكات ئەوە بە ناوی ئەوەی " منداڵە" ئاساییە بەلایانەوە، بەڵام  ڕاست وایە ئەو كاتەی منداڵ هەڵە دەكات فێر بكرێت داوای لێبوردن بكات و بەناوی ئەوەی منداڵە ڕێگە نەدرێت هەموو هەڵەیەك ئەنجام بدات .

3- ڕێگە نادەیت بەوەی كەس لێی توڕە ببێت : بێگومان كەس داوای ئەوەت لێناكات ڕێگە بدەیت هەموو كەسێك چی پێ خۆشە لە منداڵەكەتدا دروستی بكات و بەو جۆرەی پێی باشە ڕەوشتی فێر بكات بەڵام ئەو كاتەش كە هەڵە دەكات ئاسایی بێت بەلاتەوە ئەو كەسەی هەڵەكەی لێ بینیوە لێی توڕە ببێت و بۆی ڕاست بكاتەوە .


PM:01:21:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 9205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌