‌توێكڵی ئەنەناس فڕێ مەدە

وێستگە ستایل-


گومانی تیادا نیە میوەی ئەنەناس دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە ، چەند توێژینەوەیەكی نوێ لەسەر سوودەكانی توێكڵی ئەم میوەیە ئەنجامدراوە ئەوكاتەی لە ناو بڕێك لە ئاو لەگەڵ پارچەیەك لە میوەی ئەنەناس بكوڵێنرێت و دابنرێت هەتا سارد دەبێتەوە ، خواردنەوەی ئەم گیراوەیە ئەم سوودانەی دەبێت بۆ تەندروستی :


1- خواردنەوەی ئەم گیراوەیە هەستكردن بە ئازاری جەستە كەمدەكاتەوە بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە وەردەگرن .
2- بۆ چارەسەری كەمبوونەوەی پتەوی ئێسك ( ئێسكە نەرمە ) و كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان زر بەسوودە.
3- زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن و زیانەكانی جگەرە كێشان و ڤیتامین و كانزای پێویست بە لەش دەبەخشێت .


AM:11:25:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4005 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل