‌چەند نیشانەیەك ئاماژەیە بۆ ئەوەی چیتر خۆشی ناوێیت

وێستگە ستایل-


دوای تێپەڕ بوونی ماوەیەك بەسەر پەیوەندی هاوسەرگیری هەندێكجار هەست و خۆشەویستی هاوسەرەكان بۆ یەكتر كەمدەبێتەوە لەبەر چەند گۆڕانكاریەك كە بەسەر ژیانی هەریەك لە ژن و مێردەكەدا دێت ، بە تایبەت ئەو كاتەی هەریەك لە ئافرەت و پیاو بە تەواوەتی زانیاریان نەبێت لەسەر ژیانی هاوسەرگیری ئەوە ڕەنگە زوو لەیەك بێزار ببن و خۆشەویستیان بۆ یەكتر كاڵ ببێتەوە ، پێش ئەوەی دۆخەكە خراپتر ببێت چەند نیشانەیەك ئاشكرای دەكات هاوسەرەكەت خۆشەویستی بۆت كەمبۆتەوە و پێویستە ئاگاداربیت.

1- چاوەڕێ دەكات یەك هەڵە ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی تەواوی توڕەی خۆی دەرببڕێت بەسەرتدا و لۆمەت بكات و تەنها چاوەڕێی چانسێك دەكات پێت بڵێ لێت جیا دەبمەوە .
2- ئارەزووی چونە دەرەوە ناكات لەگەڵت مەگەر لە دۆخە زۆر تایبەتەكان نەبێت .
3- هیچ ئاگای لەوە نیە تۆ خەمباری یان بێتاقەتی و ئەگەر بشزانێت ئەوە تەنها یەك هەنگاویش نانێت بۆ ئەوەی دڵت بداتەوە .
4- كاتەكانی لەگەڵ كاتەكانی تۆ ڕێك ناخات و ئارەزووی ئەو كاتە دەكات كەمتر لەگەڵت بێت .
5-هیچ باسی ئەوەت بۆ ناكات كە لە ماوەی كاركردنیدا چی دەكات و لە بڕیارەكانی ڕای تۆ وەرناگرێت .
6-تەنها بۆ سێكس لێت نزیك دەبێتەوە و زۆر كات بۆ ئەمەش نزیك نابێتەوە بە بیانوی ئەوەی خەوی دێت و ماندوە .
7-پەیوەندیت پێوە ناكات و وەڵامی نامە و پەیوەندیەكانیشت ناداتەوە و بەردەوام بیانوی كاركردن و سەرقاڵی بۆت دەهێنێتەوە .


AM:10:47:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 37218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌