‌نیشانەكانی تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنەكانی لەش

وێستگە ستایل-



ئەگەر بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەكەیت بێ ئەوەی هیچ كارێكی ماندووكەر بكەیت ئەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت بۆ ئەوەی پشكنینی تایبەتت بۆ بكات ، چونكە تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنەكان لە جەستەدا هۆكار دەبێت بۆ دەركەوتنی چەند نیشانە و ئاماژەیەك .

هەڵوەریتی قژ و خەمركی و هەستكردن ە ماندوێتی بەردەوام و تێكچوونی سووڕی مانگانە و چەند نیشانەیەكی دیكە ئاماژەن بۆ تێكچوونی دەردانی هۆرمۆنەكان .

هۆرمۆنەكان بریتین لە چەند ڕژێنێكی بێدەنگ و تەواوی چالاكیەكانی جەستەی مرۆڤ لە دەستی ئەواندایە وەك هەستكردن بە برسێتی و خەوتن و سووڕی مانگانە و تەنانەت چالاكەكانی كۆئەندامی زاورێش .

پێگەی " پۆلد سكای " لەڕێی بابەتێكی پزیشكەیەوە چەند نیشانەیەكی تێكچوونی هۆرمۆنەكانی جەستەی ڕونكردۆتەوە .

1- هەستكردن بە گڕەی گەرما :
ئەمە زیاتر خانمان هەستی پێ دەكەن بە تایبەت دوای وەستانی سوری مانگانە ، چونكە هۆرمۆنەكان بەرپرسی چالاكیەكانی سووڕی مانگانەیە و ئەو كاتەی سوڕی مانگانە بوەستێت ئەوە خانمان هەست بەجۆرێك لە گڕەی گەرمی دەكەن و بۆ ئەوەش پێویستە سەردانی پزیشك بكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر .

2- هەڵوەرینی قژ :
یەكێك لە كێشە گەورەكان كە بەشێك لە خانمان و پیاوان بە دەستیەوە دەناڵێنن هەڵوەرینی قژیانە ێكچوونی هۆرمۆنەكان یەكێكە لە هۆكارەكانی دەركەوتنی ئەم حاڵەتە .

3- زۆر دابەزینی كێش بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو:
خێرا زیاد بوونی كێش و پێچەوانەكەشی زوو دابەزینی كێش هەردووكیان ئاماژەن بۆ تێكچوونی دەردانی هۆرمۆنەكانی لەش و ئەمەش پێویستی بە چارەسەری پزیشكی هەیە  .

4- ماندوێتی و بێتاقەتی بەردەوام:
لە قۆناغە جیاوازەكانی ژیانماندا هەر مرۆڤێك هەست بەم حاڵەتە دەكات و بەردەوامی هەستكردن بە ماندوێتی بێ بوونی هۆكار ئاماژەیە بۆ تێكچوونی دەردانی هۆرمۆنەكانی لەش كە دەبێتە هۆی كەمخەوی یان خەوی پچڕ پچڕ .

5- خەمۆكی :
یەكێكی دیكە لە نیشانەكانی تێكچوونی دەردانی هۆرمۆنەكان خەمۆكیە بە تایبەت ئەم حاڵەتە لە خانماندا دەردەكەوێت لە ماوەی سووڕی مانگانەدا چونكە تێكچوون لە دەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین ڕۆدەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی هەستكردن بە دڵە ڕاوكێ .



AM:09:11:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 7588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل