شەش شوێنی جەستە بەردەوام خاوێنكردنەوەی پێویستە
وێستگە ستایل-
گەرماوكردن بۆ خاوێنكردنەوەی جەستەیە بەڵام پێویستە بزانیت شەش شوێنی جەستە كە دەبنە سەنتەری گەشەی میكرۆب و بەكتریاكان پێویستیان بە خاوێن كردنەوە هەیە ڕەنگە هەموو جارێك لەبیری بكەیت .
1- پشت گوێ :
زۆر كەس خاوێنكردنەوەی ئەم شوێنەی جەستەیان لەبیر دەكەن لەگەڵ ئەوەی شوێنێكی سەرەكی گەشەی بەكتریاكانە ئەگەر بەردەوام خاوێن نەكرێتەوە .
2- ناوك :
لەبیری نەكەیت ناوك یەكێكە لەو شوێنانەی جەستەت كە زۆر پێویستی بە خاوێنكردنەوە هەیە ، پێویستە لانی كەم دوو هەفتە جارێك ناوكت خاوێن بكەیتەوە بۆ ئەوەی نەبێتە مۆڵگەی گەشەی بەكتریا و میكرۆبەكان .
3- پشت ئەژنۆكان:
ئەم شوێنەی جەستە ئەگەری كۆبوونەوەی بەكتریا و ڤایرۆسەكان تیایدا زۆرە و توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئشاكرا كردوە زۆرینەی كەس خاوێنكردنەوەی ئەم بەشەی جەستەیان پشت گوێ دەخەن ،لەكاتێكدا پاك ڕاگرتنی زۆر پێویستە .
4- نێوانی پەنجەكانی قاچ :
هەموو كات بیرت بێت نێوانی پەنجەكانی قاچت خاوێن بكەیتەوە چونكە ئەگەری هەوكردن و گەشەی كەڕوەكان لەم شوێنەی جەستەتدا زۆرە ئەگەر خاوێنی نەكەیتەوە .
5- پشت مل :
پشتی مل ئارەق كردنەوەی تیادا زۆرە ، لەكاتی خۆشتندا پێویستە خاوێنكردنەوەی پشتە ملت بیر نەچێتەوە .
6-زمان :
ڕۆژانە سەر زمانت لەڕێی فڵچەیەكی خاوێنكردنەوەی ددانت خاوێن بكەرەوە بۆ ئەوەی بۆنی دەمت ناخۆش نەبێت .
AM:10:52:19/08/2017
ئهم بابهته 15570
جار خوێنراوهتهوه