‌بەڤیدیۆ... لەیلا فەریقی جیاواز دەركەوت

وێستگە ستایل-


خانمە گۆرانیبێژ لەیلا فەریقی لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە .

لەیلا لەم گرتەیەدا یەكێك لە گۆرانیەكانی خۆی دەڵێتەوە و شێوەی جیاوازتر دەردەكەوێت ،ئەم خانمە دوای دوور كەوتنەوەی لە كاری هونەری بۆ ماوەیەكی زۆر بەم دواییانە گەڕایەوە بۆ كوردستان و لەگەڵ ئاواز دانەر "هەڵكەوت زاهیر " نوێترین كاری خۆی ئەنجامدا و بڵاوی كردەوە .



لەیلا خوشكی هونەرمەندی ناودار و كۆچكردوو مەرزیە فەریقیە و لە دەرەوەی وڵات ژیان بەسەر دەیات و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە .


PM:04:46:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 20752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌