‌شوان عەتوف بە ئەندامی ژوری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك هەڵبژێردرا

وێستگە ستایل-


شوان عەتووف وەکوو ئەندامی ژووری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دیاریکرا، لەگەڵ تەواوبوونی كارەكانی كورتە فیلمی (دەلاك و دونیا) دەست بە كورتەفیلمێكی نوێ دەكات.

 مەنسوور جیهانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەكانی شوان عەتوف بە ماڵپەڕی nrt2ی ڕاگەیاند: سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی"کورتە فیلم" لە پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بەشداریی دەکات.

ئاشكراشیكرد: ئەم سینەماکارە کوردە کۆتایی هێنا بە کارەکانی کورتە فیلمی (دەلاک و دونیا) و ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێكی نوێیە بە ناونیشانی (مینا پێدەکەنێ) کە بەرهەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سلێمانی"یە.

 

 وتیشی: "بڕیاروایە کۆتایی ئەمساڵ تا بەهاری ساڵی نوێی شانۆگەریی (تەپڵ و بەرد) لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، سوید، هۆڵەندا، تورکیا و ئێران نمایش بکات".


PM:03:55:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3809 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل