چی دەبێت ئەگەر 10 كاتژمێر بۆیە بە نینۆكەوە بمێنێتەوە؟
وێستگە ستایل-
زۆرێك لە خانمان بۆ ڕازاندنەوەی نینۆكەكانیان بۆیەی ڕەنگ جیاواز
بەكاردەهێنن ، زۆرێك لەو بۆیانەی خانمان بۆ ئەم مەبەستە بەكاری دەهێنن زیان
بە تەندروستی دەگەیەنێت .
توێژینەوەیەكی نوێ لە زانكۆی
ستانفۆرد ئەنجامدرا بە هاوكاری پەیمانگای خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرەنجە لە
كالیفۆرنیا بۆ دەرخستنی زیانەكانی بەكارهێنانی بۆیەی نینۆك .
ئەنجامەكان
ئەوەیان ئاشكرا كردوە لەناو زۆرینەی جۆرەكانی بۆیەی نینۆكدا پێكهاتەی
ژەهراوی هەیە و هۆكارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە و كاری ڕژێنەكانی پەریزاد
لاواز دەكات .
لەناو زۆرینەی جۆرەكانی بۆیەیی نینۆكدا پێكهاتەی
تۆلۆین هەیە و ئەمەش كاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر دەمارە خانەكان و ئەو
كەسانەی كێشەی هەستیاری پێستیان هەیە ئەگەری دەركەوتنی هەستیاری بەهۆی
بەكارهێنانی بۆیەیەی نینۆكەوە زیاتر دەبێت لەسەر پێستیان .
بۆیەكردنی
ڕۆژانە جگە لەوەی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت لە هەمان كاتدا ڕەنگی نینۆك
زەرد دەكات ، بۆ زانینی زیانەكانی بۆیەی نینیۆك چەند توێژەرەوەیەك
لێكۆڵینەوەیان لەسەر كردوە و ئەوەیا ئاشكرا كردوە لە كۆی 10 جۆر بۆیەی
نینۆك 8 جۆریان پێكهاتەی كیمیاوی مەترسیداریان تیادایە و ئەم ژەهرانەش
لەناو لەشی مرۆڤدا دەنیشێت .
ئەنجامەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە %100
هەموو جۆرەكانی بۆیەی نینۆك دوای مانەوەی 10 كاتژمێر بە نینۆكەوە
فۆسفاتەكەی ناوی دەنیشێت وەك ژەهر لە جەستەدا و لە كۆی 10 جۆر بۆیەی نینۆكی
جیاواز 8 جۆریان ئەم پێكهاتە مەترسیدارەیان تیادایە و لەسەر لۆگۆی
پێكهاتەكانی بۆیەكە ئاماژە بۆ ئەمە نەكراوە .
گەورەترین مەترسی ئەم ماددەیە لە سەر
تەندروستی كەسی بەكارهێنەر ئەوەیە كاریگەری دەبێت لەسەر ڕژێنەكانی پەریزاد و
ئەمەش هۆكارە بۆ تێكچوونی هۆرمۆنەكان و گەشە و كارلێكی خۆراكی ناو گەدە .
مەترسی ئەم بابەتە زیاتر لەسەر
منداڵەكان دروست دەبێت و دەدرانی هۆرمۆنەكانی جەستەیان تێكدەچێت و ئەمەش
كاریگەری لەسەر گەشەیان دروست دەكات ، بۆ ئەوەش باشتر وایە بە هیچ شێوەیەك
بۆیەی نینۆك بۆ منداڵ نەكرێت .
لە پێكهاتەی بۆیەیی نینۆكدا
فۆڕماڵدیهاید هەیە و ئەمەش هۆكارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ و هەناسە
توندی و ئەو ڕەنگەی لە پێكهاتەی بۆیەدا هەیە ڕەنگە هۆكار بێت بۆ هەستیاری
پێست .
PM:03:45:17/08/2017
ئهم بابهته 4382
جار خوێنراوهتهوه