‌بەوێنە.. ژنێکی ئەمریکی خاوەنی گەورەترین لێوە

وێستگە ستایل-


خانمان بە گشتی خەون بە لێوی پان و گەورەوە دەبینن، هەر بۆیە لەم سەردەمەی ئێستادا بەشێک لە خانمان پەنا بۆ نەشتەرگەری جوانکاری دەبەن بۆ گەورەکردنی لێویان، وەک دایکێکی ئەمریکی بڕی 2500 دۆلار خەرجدەکات لەپێناو گەورەکردنی لێویدا.

ئاڵیا بێرن کە خانمێکی ئەمریکییە و خاوەنی منداڵێکە، هەمیشە خەونی بە لێوێکی گەورەوە بینیوە، هەر بۆیە لەماوەی کەمتر لەساڵێک 6.5 مللیتر فیلەر بەکاردەهێنێت بۆ لێوەکانی لەڕێگای دەرزیەوە بە بڕی 2500 دۆلاری ئەمریکی.

سەرەڕای بوونی ڕەخنە و قسەیەکی زۆر لەلایەن خەڵکەوە، بەڵام ئاڵیا زۆر ئاسوودەیە بەشێوەی لێوەکانی بەو قەبارە گەورەیە و دەڵێت، ئەم لێوە گەورەیە واملێدەکات متمانەم بەخۆم زیاتر بێت، گرنگی بە قسەکانی چواردەور نادەم".

ئەم دایکە ئەمریکیە ئاسوودە و دڵخۆش دەبێت کاتێک بەیانیان لە ئاوێنەوە وێنەی خۆی و لێوەکانی دەبینێت، چونکە هیوای خواستووە هەمیشە وەک خانمە بەناوبانگەکانی ئینستاگرام بێت و لێوی گەورە بێت، ئاڵیا بە دەرزی فیلەرەکە جاری یەکەم لێوەکانی هێندە گەورە نابن، بەڵام دواتر دەچێتەوە نەخۆشخانەکە و داوای بەکارهێنانی فیلەری زیاتر دەکات، چونکە ئارەزووی لێوێکی گەورەتر دەکات.


PM:12:23:17/08/2017










ئه‌م بابه‌ته 15620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل