‌پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

وێستگە ستایل-

كاوڕ 21/3 - 19/4

ئەم ماوەیە کەمێک جیاوازتر لە جاران هەڵسوکەوت بکە، هەروەها هەوڵبدە زیاتر نهێنیەکانت بپارێزیت و تەنانەت لای کەسە نزیکەکانیشت باسی نەکەیت چونکە ڕەنگە کەس شایەنی متمانە نەبێت، ئەوەندە یاری بە هەستی خۆشەویستەکەت مەکە چونکە ئیتر ئەویش تاقەتی نەماوە.

گا 20/4 - 20/5

وریابوون لە مامەڵەکردندا باشترین کردارە بۆ ئەمڕۆ تاکو نەبێتە هۆکاری زیان گەیاندنی هیچ لایەنێکی ژیانت، هەروەها ئەم ماوەیەک کەمێک گرفت لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت دروست دەبێت بەڵام پەلە مەکە بە پێی کات هەموو شتێک بەرەو باشبوون دەڕوات.

دووانە21/5 - 21/6

کارەکانت کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت، باشترە ئەم ماوەیە زیاتر خۆت ماندوو بکەیت چونکە ئەمە دەبێتە هۆکاری باشتر کردنی هەموو دۆخەکانی ژیانت، هەروەها خۆشەویستەکەت پێویستی بە گرنگی پێدانی زیاتر هەیە لە جاران چونکە ئام ماوەیە کەمێک بێتاقەتە.

قرژاڵ22/6 - 22/7

کارەکانت ڕەنگە بە باشی بەڕێوەبچن بەڵام تۆ هەر نیگەرانیت و دەترسیت ئەنجامێکی خراپی هەبێت، بەڵام لە دوای هەوڵ و ماندوو بوون لەگەڵیدا دەبێت ئەوەی دیکە بدەیتە دەست چارەنوس و چاوەڕی بکەیت بزانیت ڕۆژگار چی بەسەر دێت، خۆشەویستەکەت تێناگات لە بارودۆخت بۆیە بە بێ بیر کردنەوە بڕیار دەدات.

شێر23/7 - 22/8

ڕاستە زۆر ماندوو بوویت و ماندوو بوونتیشت پێوە دیارە بەڵام نیگەران مەبە چونکە ئیتر خۆشی زۆر چاوەڕێت دەکات و هەموو کاتەکانت دەبێتە بەسەر بردنی کاتی خۆش و ماندوو بوونت نامێنێت.

فەریك 23/8 - 22/9

لەگەڵ ئەوەی کەسێکیت چیی متمانەی خەڵکانێکی زۆریت بە تایبەتی کەسە نزیکەکان، بەڵام هەندێک جار خۆت متمانە بە خۆت ناکەیت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تۆ هەمیشە وا بیر دەکەیتەوە کە کارێکی هەڵە ئەنجام دەدەیت.

تەرازوو23/9 - 22/10

کارەکەت و ژیانت کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت و یارمەتیت دەدات کە پشت بەخۆت و توانا و وزەت ببەستیت، خۆشەویستەکەت زویر مەکە و هەوڵ بدە رازى بکەیت و وەفات بۆ بەڵێنەکانت هەبێت.

دووپشك23/ 10-21/11

ئەم ماوەیە کاری زۆر هەیە دەبێت بە بێ دوو دڵی ئەنجامیان بدەیت، چیتر پێویست ناکات ئەوەندە بیر بکەیتەوە چیت هەیە ڕاستەوخۆ بە خۆشەویستەکەتی بڵێ و ئەوەندە یاری بە هەستی مەکە.

كەوان 22/11 - 21/12

وا باشترە هەمیشە بە گونجاوی هەڵسوکەوت بکەیت تەنانەت ئەگەر هەق بە تۆش بوو، زۆربوونى داواکارى هاوبەشەکەت لەم ماوەیەدا دەبێتە هۆى بێزاربوونت و بیر لەوە دەکەیتەوە لێى دوور بکەویتەوە.

گیسك 22/12 - 19/1

دەبێت بتوانیت ڕەخنەی کەسانی دیکە قەبوڵ بکەیت، خۆشەویستەکەت پێویستى زۆرى بەوەیە لەنزیکى بیت بۆیە بەجێى مەهێڵە، بەخت یاوەرت دەبێت بۆیە هەوڵى قۆستنەوەى ئەو بارودۆخە بدە، مەهێڵە هیچ کەسێک دەستوەربداتە پەیوەندی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

کارەکانت هەمووی باش دەڕۆن. هاوپیشەکانت کەمێک هەڵە دەکەن ئەمەش لە بەرژەوەندی تۆیە، بەڵام نابێت ببێتە هۆکاری ئەوەی دڵ رەقانە مامەڵە بکەیت و هەموو هەلەکان بۆ خۆت بقۆزیتەوە چونکە بیرت بێت ئەوانیش ڕۆژێک مامەڵەی باشیان لەگەڵت کردووە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاوت لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ژیانت ئەنجام دا، بەڵام ئەوان لێت خۆشبوون لەبەر ئەوەی کەسێکی ئازیز بوویت لە لایان، باشترە ئیتر ئاگادار بیت چونکە ئەوانیش بێزار دەبن لە هەڵسوکەوتەکانت.


PM:12:05:17/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 24531 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل