‌بەوێنە...یارجان ئەم كەسانە بە گەمژە ناودەبات

وێستگە ستایل-


یارجان ئەو كچەی ماوەیەكی زۆر بووە باسی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دوو جار بەشداری كێبڕكێی شاجوانی كرد بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە ئێستا بۆتە شاجوانی سلێمانی و خۆشی ئەوەی بڵاوكردەوە كە بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەم نازناوەی پێ بەخشراوە.

ئەم خانمە لەڕێی بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی لە هەژمارە تایبەتەكەی لە ئینستگرام نوسیویەتی "کەسانێک بە هەڵەی خەڵکەوە خۆیان سەرقاڵکردوە بەڵام چاوەڕێش ئەکەن دڵخۆش بن چ گەمژەیەتیەکە❤️❤️❤️   " 



يارجان  ماوەیەك لەمەوبەر لەڕێی پۆستێكەوە لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان ئەوەی بڵاوكردەوە ئەو بۆتە شاجوانی سلێمانی و ئەم كارە بە فەرمی و بە یاسایی لە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە كراوە و هەركەس بڕوای نیە دەتوانێت پەیوەندی  بە وەزارەتەوە بكات و ڕاستی بابەتەكە بزانێت .

 لە كێبڕكێی شاجوانی زانكۆكانی كوردستان ئەم خانمە بەژداری كرد بەڵام نەیتوانی ببێتە شاجوان و دواتر لە كێبڕكێی شاجوانی عێراق وەك كچێك لە شاری سلێمانیەوە بەژداری كرد دووبارە نەیتوانی ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت و ڤیان نوری تەمەن 23 بووە خاوەنی نازناوی شاجوانی عێراق  . 


PM:02:26:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 10886 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل