‌7 جۆری خۆراك ددان زەرد دەكات

وێستگە ستایل-


كەس نیە ئارەزووی ئەوە نەكات ڕەنگی ددانەكانی سپی و جوان بێت ، لە ئێستادا سپی كردنەوەی ددان یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی نەشتەرگەری جوانكاری لە بەریتانیا و تا ئێستا 2 ملیۆن كەس تەنها لە بەریتانیا ئەم نەشتەرگەریەیان ئەنجامداوە .

لە پێنج ساڵی ڕابردودا ڕێژەی خەرجكردنی پارە بۆ نەشتەرگەری جوانكاری بە بڕی %27 زیادی كردووە ، ئاسانترین ڕێگەش بۆ پاراستنی ڕەنگی ددان تەنها شۆردن و خاوێنكردنەوەیەتی .


خواردنی 10 جۆر لە خواردن و خواردنەوە هۆكار دەبێت بۆ ڕەنگ بوونی ددانەكان لەوانەش :

1- سۆسی كەچاب:
كەچاپ زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆرە چونكە ڕێژەیەكی زۆر ڕەنگی تیادایە و لەسەر ددانەكان جێگەی خۆی دەهێڵێتەوە و ددان ڕەنگ دەكات .

2- شەرابی سپی :
ئەم جۆرە لە شەرای زیاتر ترشەڵۆكی تیادایە لەچاو شەرابی سوور و ئەمەش زیان بە ددان دەگەیەنێت .

3- سۆسی سۆیا :
 ئەگەر دەتەوێت ڕەنگی ددانەكانت سپی و جوان بێت ئەوە باشتر وایە دوور بكەویتەوە لە خواردنی ئەم جۆرە لە سۆس.

4- ژەمە هندیەكان :
 زۆرینەی ئەو ژەمانەی خواردنی هندیەكانن ڕەنگی دەستكرد و مەترسیداری زۆریان تیادایە ئەمەش زیان بە سپێتی ددان دەگەیەنێت .

5- چا بە میوە :
گومانی تیادا نیە چاو و قاوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن ئەو كاتە چا بە تامی میوەكان بێت ئەوە زیانەكەی چەند هێندە زیاتر دەبێت لەسەر ددانەكان .

6- سۆسی مەعكەرۆنی :

ئەو سۆسە سورەی بۆ مەعكەرۆنی بەكاردەهێنرێت زیان بە ددان دەگەیەنێت بەڵام دەتوانیت ددانەكانت لە زیانی ئەمە بپارێزیت لەڕێی خواردنی پارچەیەك قەرنابیت یان كەلەرمەوە .

7- ساردەمەنی :

ڕەنگە دروستكراوەكانی ناو ساردەمەنی زیان بە چینی مینای ددان دەگەیەنێت و ڕەنگی ددان دەگۆڕێت .


PM:01:55:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 12175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل