بەڤیدیۆ...ڤیان بە ستایلە نوێكەی هەوادارانی سەرسامكردوە
وێستگە ستایل-
دوای لێسەندنەوەی نازناوی شاجوانی عێراق لە ڤیان سلێمانی ئەم خانمە
لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە ئینستگرام گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە و بە
ستایلێكی جیاوازەوە دەردەكەوێت .
ڤیان لە ڤیدیۆكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ستایلی قژی گۆڕیوە و ویستی ئەوەی هەیە ڕای هەوادارانی بزانێت لەسەر ئەو ستایلە نوێیەی .
لیژنەی
هەڵبژاردنی شاجوانی عیراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تیی فەیسبووك بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووه كه
ڤیان سلێمانی، شاجوانی 2017ی عیراق بڕگەی چواری یاسای هەڵبژاردنی شاجوانی
پێشێل كردووە.
به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌بێت به‌شداربوی كێبڕكێی شاجون
به‌هیچ جۆرێك خێزاندار نه‌بێت نه به شێوه‌ی ئایینی و نه شارستانی و
ناشبێت منداڵی بوبێت، باس له‌وه‌شكراوه كه ڤیان سلێمانی له‌كاتی
خۆتۆماركردندا پێی وتبون كه ده‌ستگیرانداره به‌ڵام له‌یه‌كتر
جیابونه‌وه‌ته‌وه، كه‌چی ده‌ركه‌وتووه په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی هه‌بووه
و له‌مێردكه‌ی جیابووه‌ته‌وه
لەسەر ئەم بابەتەش ڤیان لەڕێی
هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ڕونكردنەوەیەكی
بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت" وڵامێک بۆ ئەو بەیانامەی لیژنەی رێکخراوێ شاجوانی
عێراقی 2017 کە لە پەرەکەیاندا بڵاوکراوەتەوە ، دەمەوێت روونکردنەوەیەک
بدەم:
یەکەم- کاتێک ناوم تومارکرد بۆ پێشبرکێی شاجوانی عێراق
ئامانجم سەرکەوتن نەبوو بۆ ئامانجێکی تاکە کەسی ، بەلکو ئامانجم خۆشەویستی
بوو بۆ ئەم پێشبرکێیە یە بۆ تەمسیل کردنی وڵاتەکەم بە باشترین شێووە لەگەڵ
هاوەڵەکان و هەموو ئەوانەی بەشدارییان لە پێشبرکێیەکەدا کرد .
دووەم
- کاتێک ناوم تومارکرد لە پێشبرکێیەکەدا لیژنەکەم لەوە ئاگادارکردەوە کە
من دەستگیراندار بووم لەگەڵ کورێکی عێراقی خاوەن ناسنامەی وڵاتی ئێرلەندا ،
کە لەو وڵاتەش دەژیا ، و دەستگیراندارییەکەم لەگەڵ ئەو هەڵوەشاندبوو و
رێورەسمەکانی هاوسەرگیری بەرێووەی نەچووبون ، و ئەو ناسنامەی کە لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا بڵاوکرابۆیەوە ، من بووم کە پێشانی لیژنەم دا
بوو و باسی باردوخەکەم کرد بوو بویان ، کە ئەوکات من ئەوراقەکانم تەواو
دەکرد بۆ ئەوەی بچمە لای لەکاتی تەواو بوونی زەماوەندەکەمان ، کە رووی نەدا
و زەماوەندمان نەکرد ، ئەم ئەوراقانەش کردمان چونکە یەکێک لە،مەرجەکانی
سەفەرکرد بۆ وڵاتی ئێرەلەندا و مانەوەی لەو وڵاتە کە دەبێت من هاوسەری بم
بە ئەوراقی و بەلگەنامەی فەرمی ، و بەلگەم هەیە کە دەیسەلمێنێت من
دەستگیراندارییەکەم هەلوەشاندووە و پێش بریاری دادگا و رەگەزنامەی بواری
کەسایەتی ، لە ( کرخ ) ، و ئەم شتە هەموو بە ئاگاداری و رازی بوونی لیژنە و
بە ئاگاداری (فەوزی ئەتروشی ) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری روویداوە ، هەر
بۆ زانیاریتان شاجوانی سلێمانی یارجان و بەشداربووی پێشبرکێیەکە و خێزاندار
بوو و بەردەوامیش بوو لە هاوسەرگیریەکەیدا و بە ئاگاداری لیژنەکەش بویە
ئایا بوچی ئەم جێوازییە کرا .
سێیەم - لەکاتی بەرێووەچونی
پێشبرکێیەکە ڤیدیۆیەکەم دابەزاندبوو و پێش بەشداریکردنیشم لە پێشبرکێیەکەد و
دوای پێشبرکێیەکەش و وەرگرتنی نازناوەکە ئاشکرام کردبوو کە من
دەستگیرانداربوومە و هەلموەشاندوەتەوە بە هوکاری تایبەت خۆمی کە لەگەل
هەموو کچێک روودەدات ، و هەر بو زانیاریتان لە زۆربەی دیمانە
تێلەڤزیونیەکاندا ئەمەم باسکردووە و هیچ شتێک شایەنی ئەوە نیە بشارمەوە ،
بەڵام ئەو هوکارەی کە وا لە رێکخراوەکە کردووە کە نازناوەکە لەمن
بسەنرێتەوە بووم گرنگ نیە ، و تەنیا خۆشەویستی خەڵکم بۆ گرنگە ، و هەر بۆ
زانیاری من رێگای دادگا دەگرمەبەر و بە رێکارە یاساییەکان بابەتەکە یەکلای
دەکەینەوە .
به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌بێت به‌شداربوی كێبڕكێی شاجون
به‌هیچ جۆرێك خێزاندار نه‌بێت نه به شێوه‌ی ئایینی و نه شارستانی و
ناشبێت منداڵی بوبێت، باس له‌وه‌شكراوه كه ڤیان سلێمانی له‌كاتی
خۆتۆماركردندا پێی وتبون كه ده‌ستگیرانداره به‌ڵام له‌یه‌كتر
جیابونه‌وه‌ته‌وه، كه‌چی ده‌ركه‌وتووه په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی هه‌بووه
و له‌مێردكه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه
ڤیان سلێمانی شوی به كه‌سێك به‌ناوی تالب عه‌زیز كردووه و له تۆڕه
كۆمه‌ڵاه‌تییه‌كانیش وێنه‌یه‌ك له ناسنامه‌ی باری شارستانیی شاجوان
بڵاوكراوه‌ته‌وه و له خانه‌ی باری خێزانی نوسراوه كه خێزانداره، كه‌چی
له‌كاتی خۆتۆماركردن پاسپۆرته‌كه‌ی پیشانی لیژنه‌كه داوه و له‌وێ
ئاماژه به‌وه نه‌دراوه كه مێردی هه‌یه.
بەپێی رێسا گشتییە
جیهانییەكان نابێت بەهیچ شێوەیەك ئەو كەسەی خۆی بۆ شاجوانی دەپاڵێورێت
هاوسەرگیری كردبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه‌ش سه‌رپێچیی له رێسا و
رێنماییه‌كان كردووه، لیژنه‌كه بڕیاریداوه نازناوی شاجوانی 2017ی لێ
بسه‌نێته‌وه و خانمێكی گونجاوی دیكه بۆ شاجوان دیاری بكات كه له بۆنه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی عیراق بكات.
له 25ی حوزه‌یرانی
2017، ڤیان سلێمانی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به شاجوانی عیراق هه‌ڵبژێردرا، ڤیان
ده‌رچوی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه و نیشته‌جێی به‌غدا-ی پایته‌ختی عیراقه.
AM:09:32:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6973
جار خوێنراوه‌ته‌وه