‌مەترسییەكی نوێی حەشیش ئاشكرا كرا

وێستگە ستایل-


توێژینەوەیەكی پزیشكی نوێ مەترسیەكانی كێشانی حەشیشی ی ئاشكرا كردوە بە سێ هێندەی كێشانی جگەرەیەكی ئاسایی و بەمەش مەترسی مردن بە سێ هێندە زیاد دەكات ، ئەمە بە پیچەوانەی ئەو بیرۆكەیەی دەوترا حەشیش كەمتر زیانی هەیە لە توتنی ئاسایی چونكە هۆكارە بۆ هێوركردنەوەی مێشك وەك ماددەیەكی سڕكەر.

بەگوێرەی ئەم توێژینەوە نوێیە كە ئەنجامەكانی لە چەندین دەزگای بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندنی ئەوروپی بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئەوە هاتوە كێشانی حەشیش  دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و ئەمەش دەبێتە هۆی مردن بە جۆرێك ئەگەری مردن بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە سێ هێندە زیاد دەكات لە چاو ئەو كەسانەی  كە تەنها جگەرەی ئاسایی دەكێشن .

ئەم توێژینەوەیە لە لایەن گروپێكی شارەزا لە زانكۆی " جۆرجیا ستیت " ی ئەمەریكی ئەنجامدراوە و سەرۆكی ئەم توێژینەوەیە دكتۆرە باربارا یانكی دەڵێت " ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هەولی بۆ دەدرێت بۆ ئەوەی ڕوەكی ماریگوانا وەك ڕوەكێكی ئاسایی بەكاربهێنرێت هۆكار دەبێت بۆ زیادبوونی ژمارە ئالودەبووەكان لەو وڵاتە و بەمەش ژمارەی مردوەكان بەهۆی نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتەی خوێن و مێشك ڕویان لە زیادبوون كردوە "

تەواوی ئەو توێژینەوەنانەی لە ساڵی 2005 بۆ 2011 لەسەر ئالودەبوون بە حەشیش  ئەنجامدراوە تیایدا زیانەكانی بەكارهێنانی حەشیش بەگوێرەی بڕەكەی بۆ ئالودەبوو دیاریكراوە و بە گشتی ئەم تویژینەوانە ئەوەیان سەلماندوە ژمارەی ئالودەبووان بە حەشیش بە ڕێژەی 3.42 زیاترە بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە وساڵانە ڕێژەی مردن بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئالودەبووانەوە بە بڕی 1.04 زیاد دەكات .


AM:09:15:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 5595 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل