ژالیا ..."مەڵێ ناتوانم بێ ئەو بژیم چونكە ...
وێستگە ستایل-
ژالیا سیروان شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 بۆ 2017 لەڕێی هەژمارە تایبەتەكەی لە ئینستگرام بە وێنەی قتویەك گوڵی شینەوە چەند دێرێكی تایبەتی نوسیوە .
ژالیا دەڵێت " خودا دەفەرموێت :
کێت لە من خۆشتربوێت من ئەو کەسەت لێدەستینم ....وە دەفەرموێ: مەلێ ناتوانم بێ ئەو بژیم, چونکە من تۆ بە بی ئەویش دەژیێنم , وەرزەکان تیدەپەرن و ئەو دارانەی کە سێبەریان دەکرد گەڵاکانیان دەوەرن،ئارامیت نامێنێ , ئەو کەسەی کە بە بەشیک لە ژیانی خۆت داتنابوو وەک خەلکی ئاسایی ئەبیتەوە لات ..سەرت دەسورمێ دۆستت دەبی بە دوژمنت .دوژمنت دیت و دەبی بە دۆستت,دنیایەکی هیندە غەریبە...هەموو ئەو شتانەی کە دەلیی رونادەن رودەدەن ,دەلییت ناکەوم بەلام دەکەوی, دەلییت سەرم ناسورمێ بەلام دەسوڕمێ ...غەریبترین شتیش ئەوەیە کە دەلییت (وای خوایە مردم) بەلام هیشتا دەژیت... "
ژالیا سیروان ته‌مه‌نی 20 ساڵه و دانیشتووی شاری سلێمانییه و خوێندكاری به‌شی ژمێریاریه ، هه‌ر له مه‌رسیمه‌كه‌دا سه‌رگوڵ مسته‌فا به هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوان و شادی به‌هاوه‌ڵی دووه‌م دیاریكران و سارا ئه‌سكه‌نده‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵیش به شاجوانی په‌بڵیك ده‌ستنیشان كرا.
ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی
ركابه‌ریان بۆ وه‌رگرتنی نازناوی شاجوانی كوردستان ده‌كرد 63 كچ بوون،
پاشان له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه ١١كچیان توانییان بچنه قۆناغی كۆتایی و
فیناڵه‌وه كه 7 كه‌سیان هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستانن و چواره‌كه‌ی تریش
خه‌ڵكی رۆژهه‌لاتی كوردستانن.
ماوه‌ی دوو ساڵه كێبڕكێی
هه‌ڵبژاردنی شاجوان له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه
نه‌كراوه وساڵی ڕابردوو كێبڕكێكه ده‌ستی پێكرده‌وه ، ئەم خانمە لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام چەند وێنەیەكی خۆی
بڵاوكردۆتەوە .
شایەنی باسە ژالیا لە ماوەی ڕابردودا
لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندان شوان عەتوف و كۆمسای بەژداری ئاهەنگێكیان كرد
وەك لیژنەیەك بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی زانكۆكان و خانمێك بەناوی " شنروێ"
یان وەك شاجوانی زانكۆكانی كوردستان دیاریكرد.
PM:03:14:15/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2813
جار خوێنراوه‌ته‌وه